ئه‌حه‌مه‌د جه‌نه‌تی به‌رپرسی شوورای نگابانی رێژیمی ئێران، تۆبه و پاڕانه‌وه‌ی درۆیین و ساخته‌ی ریفۆرمخوازان بێ سوود ده‌زانێ.
ک/میدیا ــ به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی(BBC): ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی به‌رپرسی شوورای نیگابانی رێژیم له سه‌روبه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌وره‌ی نۆهه‌می مه‌جلیسی ئێران‌دا، له وتاری دوێنێ رۆژی هه‌ینی(18/06/1390)، تۆبه‌و پاڕانه‌وه‌ی ره‌خنه‌گرانی ده‌وڵه‌ت و به‌رهه‌ڵست کارانی رێژیم به ناڕاست و درۆیین له قه‌ڵه‌م ده‌دات و ده‌ڵێت"که‌سانێک که نیازی رووخاندنی رێژیمیان هه‌یه تووشی تاوانێکی بچووک نه‌بوون چوونکه له هه‌مبه‌ر خودا و پێغه‌مبه‌ر و وه‌لیی عه‌سردا به شه‌ڕ هاتوون".
ئه‌حمه‌د جه‌نه‌تی له درێژه‌دا روو له‌دژبه‌رانی رێژیم ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت:"ئه‌وانه‌ی که دژی ئه‌م رێژیمه راوه‌ستاون به چه روویه‌که‌وه دێنه نێو گۆڕه‌پانی هه‌ڵبژاردن و خۆیان و خه‌ڵک و رێژیمیش ده‌خه‌نه زه‌حمه‌ته‌وه".
هه‌رچه‌نده چالاکانی لایه‌نی ریفۆرمخواز له چالاکی سیاسی بێبه‌ش یان له زیندان دان به‌ڵام دیسانیش ئه‌م لایه‌نه خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ده‌وری نۆهه‌می مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیم ته‌یار که‌دووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا رێبه‌ری رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئایه‌توڵڵا خه‌منه‌یی نیگه‌رانه و له قسه‌کانی خۆی له رۆژی جێژنی ره‌مه‌زاندا ئاماژه به بوونی فیتنه ده‌کات و هوشدار ده‌دات: "به وردییه‌وه ئاگایان له‌و ره‌وته هه‌بێ تا ئه‌منییه‌تی ئاسووده‌یی وڵات تێک نه‌ده‌ن".
هه‌ڵبژاردنی ده‌وره‌ی نۆهه‌می مه‌جلیسی رێژیم له مانگی ره‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵدا(1390) یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنه که دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رکۆماری له ئێران‌دا به‌ڕێوه ده‌چی.
له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا که‌سانێک مافی خۆپاڵوتنیان هه‌یه که له‌لایه‌ن شوورای نیگابانه‌وه په‌سند بکرێن.


