سه‌ربازێکی ئه‌رته‌شی سووریه که له‌و ئه‌رته‌شه جیا بۆته‌وه، رایگه‌یاند: هێزه‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سه‌رکوتی ناڕازیانی رێژیمی سووریه‌دا به‌شدارن و پێداگره له سه‌ر دیتنی چه‌ندین ته‌ک تیرهاوێژی ئێرانی له سه‌رکوتی خه‌ڵکی سووریه‌دا.
ک/میدیا ــ به‌پێی راپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه: سه‌ربازێکی سووریه که له به‌ر پاراستنی ئه‌منیه‌تی بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌یویست ناوی ئاشکرا بێت، و‌تی:"هێزه‌کانی رێژیمی ئێران له کاتی نائارامیه‌کان له شاره‌کانی سووریه‌دا، له سه‌ر بانی بیناکان جێگیر ده‌کرێن".
ناوبراو سه‌ره‌ڕای ئاماژه که‌ردن به‌وه‌ی که چه‌ندین جار له گه‌ڵ ئه‌و هێزه چه‌کداره ئێرانییا‌نه قسه‌ی کردووه، و‌تی:" من دوو جار سه‌ردانی وڵاتی ئێرانم کردووه و به باشی له شێوازی عه‌ره‌بی قسه کردنی ئێرانییه‌کان ئاگادارم".
له درێژه‌دا و‌تی:" هێزه‌کانی رێژیمی ئێران به جلوبه‌رگی ره‌شه‌وه ناڕازییه‌کانی سووری ده‌کوژن".
محه‌ممه‌د مه‌ئموون ئه‌لحه‌مسی نوێنه‌ری پێشووی پارله‌مانی سووریه، که ئێستا له گه‌ڵ ناڕازیان که‌وتووه، پێشتر له وتووێژێکدا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "شرق الاوسگ" وتبووی:"ریژیمی سووریه له ئێرانه‌وه ته‌ک تیرهاوێژی هاورده کردووه".
یه‌کێتیی ئورووپا له کرده‌وه‌یه‌کدا سپای قودسی گرێدراوی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران، به تۆمه‌تی یارمه‌تی و پشتیوانی له رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌ددا ته‌حریم کرد.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که به‌رپرسانی ئێرانی به‌شداریی هێزه‌کانی خۆیان له سه‌رکوتی ناڕازیانی سووریه‌دا ره‌ت ده‌که‌نه‌وه.
ئه‌م سه‌ربازه‌ی سووریه له درێژه‌دا و‌تی له‌گه‌ڵ 30 سه‌ربازی دیکه له ئه‌رته‌ش جیا بۆته‌وه که له ده‌رگیرییه‌کدا له گه‌ڵ هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی سووریه له شاری "تل" ته‌نیا خۆی و چوار سه‌ربازی دیکه له‌و شه‌ڕدا رزگاریان بووه.
هه‌روه‌ها و‌تی له ئاکامی نافرمانی له‌ده‌سڕێژی کردن له خه‌ڵکی ناڕازیی سووریه له ئه‌رته‌شی ئه‌و رێژیمه جیا بۆته‌وه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به فیلمه بڵاو کراوه‌کانی سه‌رکوتی ناڕازیان له سه‌ر تووتووب، و‌تی:"هێندێک له سه‌ربازه‌کان فیلم له سه‌رکوتی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیم هه‌ڵده‌گرن و پاشان به نرخێک له نێوان 40 هه‌تا 200 دولار ده‌یفرۆشن که پاره‌که‌ی له نێو خۆیاندا دابه‌ش ده‌که‌ن".
ئینجا ئه‌م سه‌ربازه سه‌باره‌ت به شێوازی ئه‌شکه‌نجه‌ی ناڕازیان له‌لایه‌ن هیزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌دوێ و ده‌ڵێت:" به‌رپرسه‌کانی گرتووخانه‌کان ئاوی نێو زاری خۆیان له نێو خواردنی زیندانیان ده‌کرد پاشان مه‌جبووریان ده‌کردن ئه‌م خواردنه بخۆن و هێندێ جاریش پێڵاوه‌کانیان له نێو خوردنی زیندانیان ده‌کرد".


