Home هه‌واڵه‌کان به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ئازه‌ربایجان

به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ رووداوه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی ئازه‌ربایجان

PDKIهاونیشتمانانی ئازادیخواز

له‌ درێژی یه‌ک ساڵ ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکی ئازه‌بایجان و رێکخراوه‌کانی ژینگه‌ پارێزی له‌ پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ وشک بوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ و خولقانی کاره‌ساتێکی ژینگه‌یی له‌و

ناوچه‌یه‌، رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران وه‌ک سیاسه‌ته‌ هه‌میشیه‌ییه‌کانی خۆی له‌ هه‌مبه‌ر داخوازه‌ ره‌واکانی خه‌ڵک، ده‌ستی داوه‌ته‌ سه‌رکوتی ناڕازییان و تاوانبار کردنیان به‌ ده‌ست و پێوه‌ندییه‌ ده‌ره‌کییه‌کان.

له‌ ماوه‌ی دوو حه‌وتووی رابردوودا و به‌ تایبه‌ت له‌ رۆژی یه‌کشه‌ممه‌

رێکه‌وتی 13ی خه‌رمانان، له‌ سه‌ر بانگهێشتی هه‌ندێک له‌ رێکخراوه‌ سیاسییه‌کانی ئازه‌ربایجانی، چالاکانی مه‌ده‌نی و چالاکانی ژینگه‌ پارێزی شاره‌ جۆراوجۆره‌کان، به‌ تایبه‌ت شاره‌کانی ورمێ و ته‌ورێز له چه‌ندین‌ کۆبوونه‌وه‌ی‌ به‌ربڵاوه‌دا ده‌ستیان دایه‌ خۆپشاندان و خه‌ڵکی بێزار، ناره‌زایه‌تیی خۆیان له‌ هه‌مبه‌ر وڵام نه‌دانه‌وه‌ی رێژیم به‌ داخوازییه‌کانیان، ده‌ربڕیوه‌.

ئه‌وان له‌ درووشمه‌کانیاندا خواسته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان خسته‌ڕوو و هه‌روه‌ها خوازیاری به‌رگری کردنی کاره‌ساتی مرۆیی و ژینگه‌یی بوون که‌ له‌ ئاکامی وشک بوونی "ده‌ریاچه‌ی ورمێ"دا ده‌خولقێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌م خۆپشاندانه‌ ئاشتیخوازانه‌ به‌ هێرشی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌ سه‌رکوت که‌ره‌کانی رێژیم وڵام درایه‌وه‌ و له‌ ئاکامدا ـــ به‌ گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان ـــ ده‌یان که‌س له‌ خۆپشانده‌ران کوژرا و بریندار بوون سه‌دان که‌سی دیکه‌ش ره‌وانه‌ی زیندانه‌کان کران.

له‌ ئاکامدا مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی ئێران به‌ مه‌به‌ستی ئارام کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی ناڕازی رایگه‌یاند: که به‌ مه‌به‌ستی دابینکردنی ئاوی پێویستی گۆلی ورمێ بوودجه‌یه‌کی ته‌رخان کردووه،‌ به‌ڵام مێژوو نیشانی داوه‌ که‌ رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ پێناو خواسته‌کانی خه‌ڵکدا هه‌نگاوێکی هه‌ڵنه‌گرتووه‌ و داهاتی به‌رفراوانی وڵات بۆ دابینکردنی چه‌ک و چۆل، که‌ره‌سه‌ی سه‌رکوت و دابین کردنی پێداویستیی گرووپه‌ سه‌رکوتکه‌ر و تیرۆریستییه‌کان و هه‌روه‌ها حکوومه‌ته‌ دواکه‌تووه‌ هاوتاکانی خۆی وه‌کوو سووریه‌ دابینکردووه‌ که‌ ئامانجی گشتییان پاراستنی رێژیمی پڕ له‌ شه‌رم و شووره‌یی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌.

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌م پێوه‌ندییه‌دا راده‌گه‌یه‌نێ:

ــ وێڕای پشتیوانی له‌ خه‌باتی ئازادی خوازانه‌ و ویست وداخوازه‌ ره‌واکانی هاونیشتمانانی ئازه‌ربایجانی، هاوکات هه‌و‌ڵی‌ سه‌رکوت که‌رانه‌ی رێژیم به‌ دژی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانه‌ی خه‌ڵکی ئازه‌ربایجان مه‌حکووم ده‌کات.

پرسه‌ و سه‌رخۆشیی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌کات و هه‌روه‌ها خوازیاری هه‌چی خێراتری برینداره‌کانه‌.

له‌ هه‌مان حاڵدا راده‌گه‌یه‌نێ که‌ له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامی، هه‌موو ئازادیخوازان به‌ تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ زوڵم لێکراوه‌کانی ئێران ده‌بێ چاوه‌ڕوانی سه‌رکوت، غه‌در و چاره‌ڕه‌شیی دیکه‌ له‌لایه‌ن ئه‌م رێژیمه‌وه‌ بن، که‌ وایه‌ ته‌نیا رێگای ده‌رباز بوون له‌ نه‌هامه‌تی، هه‌ژاری و شێوازه‌کانی دیکه‌ی هه‌ڵاواردن و سته‌م که‌ له‌ ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌و ریژیمه‌ بۆ نه‌ته‌وه‌کانی ئێران دێنه‌ ئه‌ژمار، رووخانی رێژیم و دامه‌زراندنی حکوومه‌تیکی دێمۆکرات، سێکۆلار و فیدراڵ بۆ ئێرانه‌ و ئه‌م کاره‌ گرینگه‌ش به‌ خه‌باتی یه‌کپارچه‌ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی هه‌موو خه‌ڵک به‌ تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌کانی ئێران مسۆگه‌ر ده‌بێت.

له‌م باره‌وه‌ به‌پێی بوونی خه‌باتی هاوبه‌شی مێژوویی دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و تورک به‌ دژی سه‌ره‌ڕۆیی ناوه‌ندی، ئێمه‌ له‌شان به‌ شانی ئێوه‌ خه‌بات ده‌که‌ین و له‌گه‌ڵتانین.

حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران

ده‌فته‌ری سیاسی

16/06/1390ی هه‌تاوی

به‌رانبه‌ر به‌ 07/09/2011ی زایینی

__________________________

بيانيه ى دفتر سياسى حزب دمكرات كردستان ايران

در مورد رويدادهاى اخير آ‌ذربایجان

هموطنان آ‌زادیخواه‌

بدنبال اعتراضات یكساله‌ مردم آ‌ذربایجان و سازمانهای‌ مدافع محيط زیست در رابطه با رو به‌ خشكی‌ نهادن دریاچه‌ ارومیه‌ و ایجاد فاجعه‌ محیط زیستی در این منطقه، رژیم جمهوری‌ اسلامی‌ مطابق سیاستهای‌ همیشگی‌اش در مقابل خواستهای‌ برحق مردم، اقدام به‌ سركوب معترضان و متهم نمودن آ‌‌نان به‌ عوامل بیگانه‌‌و... نموده‌ است.

طی‌ دو هفته‌ اخیر به‌ویژه‌ روز یكشنبه‌ 13 شهریور ماه‌، مردم بیزار از

بی‌توجهی‌ رژیم به‌درخواست آ‌‌‌نان، به‌ دعوت قبلی‌ برخی‌ از سازمانهای‌ سیاسی‌ آ‌‌‌ذربایجانی‌، فعالان مدنی‌ و حمایت كنندگان محیط زیست در شهرهای‌ مختلف به‌ویژه‌ در دو شهر تبریز و ارومیه‌ در اجتماعات وسیعی‌ اقدام به‌ تظاهرات و راهپیمایی‌ نمودند، آ‌‌‌نان در شعارهای‌ خود خواستهای‌ ملی‌ خود را مطرح نمودند و همچنین خواستار آ‌‌‌ن بودند كه‌ رژیم برای‌ جلوگیری‌ از فاجعه‌ای‌ انسانی‌ و محیط زیستی‌ كه‌ بر اثر خشك شدن دریاچه‌ ارومیه‌ در راه‌ است اقدامات لازم را بعمل آ‌‌‌ورد، ولی‌ متأسفانه‌ این تظاهرات مسالمت آ‌‌‌میز مردم نیز مورد حمله‌ وحشیانه‌ ی نیروهای‌ سركوبگر رژیم قرار گرفت و در نتیجه‌ ـ طبق اخبار رسیده‌ ـ دهها نفر از تظاهركنندگان كشته‌ و زخمی‌‌و صدها نفر دستگیر و روانه‌ زندانها شدند.

در نتیجه‌ مجلس شوراى اسلامى تنها به‌ منظور آ‌‌‌رام كردن مردم ناراضی‌ اعلام نمود كه‌ بودجه‌ای‌ را به‌ منظور تأمین آ‌‌‌ب مورد نیاز دریاچه‌ اختصاص داده‌ است، این در حالی‌ است كه‌ تجربه‌ نشان داده‌، كه‌ جمهوری‌ اسلامی‌ در راستای‌ خواستهای‌ مردم گامی‌ بر نداشته‌ است و در آ‌‌‌مد هنگفت كشور صرف تأمین تسلیحات، وسایل سركوب و تأمین نیازهای‌ عوامل سركوبگر و گروه های‌ تروریستی‌ و حكومتهای‌ همردیف مرتجع خود مثل سوریه‌ نموده‌ است كه‌ هدفهای نهای‌ آ‌‌‌ن حفظ رژیم ننگین جمهوری‌ اسلامی‌ به‌ هر قیمتی‌ است.

در این راستا حزب دمكرات كردستان ایران اعلام ميدارد كه:

ـ از مبارزات آ‌‌‌زادیخواهانه‌ و خواستهای‌ برحق هموطنان آ‌‌‌ذربایجانی‌ پشتیبانی‌ نموده‌ و اقدامات سركوبگرایانه‌ رژیم علیه‌ تظاهرات مسالمت آ‌‌میز مردم آ‌‌ذربایجان را محكوم می‌نماید.

ـ به‌ خانواده‌ قربانیان این رویداد تسلیت می‌گوید و خواهان شفای‌ عاجل برای‌ مصدومین می‌باشد.

ـ ضمنا اعلام می‌دارد كه‌ با وجود ادامه‌ حكومت جمهوری‌ اسلامی‌ همه‌ آ‌‌‌زادیخواهان به‌ویژه‌ ملیتهای‌ تحت ستم ایران باید منتظر سركوبها، اجحافات و سیه‌روزی‌های‌ دیگری‌ از جانب این رژیم باشند، بنابراین تنها راه‌ رهایی‌ از چنگال فقر و فلاكت و انواع تبعیضات و ستمهایی‌ كه‌ دست آ‌‌‌ورد این رژیم برای‌ ملیتهای‌ ایران‌ می‌باشد سرنگون نمودن رژیم و ایجاد حكومتی‌ دمكرات، سكولار و فدرال برای‌ ایران می‌باشد و این امر مهم با مبارزات یكپارچه‌ همه‌ مردم به‌ویژه‌ ملیتهای‌ ایران امكانپـذیر است، در این مبارزه‌ به حكم مبارزات مشترك تاريخى ملیتهاى كرد و ترك عليه استبداد مركزى، ما در كنار شما و با شما هستیم.

حزب دمكرات كردستان ایران

دفتر سیاسی‌

16/6/1390

7/9/2011

 

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل وێڕای پێداگری لەسەر چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناوکیی ئێران، گوتی، گەلاڵەی هێرشی نیزامی بۆ ئێران بە تەواوی ئامادە کراوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتزامیەکانی رێژیم لە شاری سەرباز، کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار، یان گیانیان لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێ‌شەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

پاش دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانووسان لە نێوان رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بێ هیچ بەرئەنجامێک کۆتایی پێهات.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

هاووڵاتییەکی بانەیی بەناوی "موتەلیب ئەحمەدیان" سزای ٣٠ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای سەقزەوە بەسەردا سەپاوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

تەقەی هێزی ئینتیزامیی رێژیم لە ماشینێکی جۆری پەیکان، کوژرانی دوو هاووڵاتیی کوردی لێکەوتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بەرپرسانی رێژیم بێ‌هیوایی و بێ متمانەیی خۆیان لەهەمبەر دانووستانەکان لەگەڵ رۆژئاوا دەربڕیوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ