زنجیره کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌جلیسی خوبره‌گانی ره‌هبه‌ریی ئێران له‌مه‌ڕ پراکتیزه کردنی گه‌ڵاڵه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی له زانکۆکان کۆتایی پێهات.
ک/میدیا ــ به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی (BBC): دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونه‌وه‌کانی مه‌جلیسی خوبره‌گانی ره‌هبه‌ری ئێران به‌یاننامه‌یه‌کیان بڵاو کردۆته‌وه که تێیدا وێڕای پێداگریی خۆیان بۆ پێویستیی جیاکردنه‌وه‌ی ره‌گه‌زی له زانکۆکان و خوێندنگه‌کان، هوشداریی خۆیان بۆ چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا خسته‌ڕوو و هه‌موو جۆره دروشمێکی دژی ئینقلابی و بردنه ژێر پرسیاری پیرۆزیی ئایین به تایبه‌ت له بیاڤی حیجاب و داوێن پاکیدا مه‌حکووم ده‌کات.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌ر جۆره جووڵه‌یه‌کی به قه‌ولی خۆیان ئاژاوه‌گێڕانه له سه‌روبه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماریدا به توندی سه‌رکوت ده‌کات.
له به‌شێکی تری ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا له‌مه‌ڕ پاراستنی بایه‌خه‌کانی رێژیم و به‌هێز کردنی فه‌رهه‌نگی دینی و به تایبه‌ت جۆری پێوه‌ندی گرتنی ژن و پیاو و به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌گه‌لێک وه‌ک جیایی جنسییه‌تی ،داوای یارمه‌تی له ناوه‌نده گرێدراوه‌کانیان به تایبه‌ت ده‌نگ و ره‌نگی رێژیم ده‌کات.
گه‌ڵاڵه‌ی جیایی ره‌گه‌زی یه‌کێک له گه‌ڵاڵه په‌سندکراوه‌کانی رێژیمه که ده‌نگ دانه‌وه‌یه‌کی زۆری له نێو راگه‌یاندنه‌کاندا بووه.
له‌م کۆبوونه‌وانه‌دا ره‌فسه‌نجانی و محه‌ممه‌د یه‌زدی" یه‌که‌م جیگری مه‌جلیسی خوبره‌گان له نێو هه‌یئه‌تی به‌ڕیوه‌به‌ریی خوبره‌گاندا دیار نه‌بوون .
کۆبوونه‌وه‌ی مه‌جلیسی خوبره‌گان هه‌ر شه‌ش مانگ جارێک به‌ڕێوه ده‌چێ.


