داکۆکی کارانی ماف وکه‌رامه‌تی مرۆڤه‌کان
کۆڕ وکۆمه‌ڵه نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان
هه‌ر وه‌ک له هه‌موولایه‌ک روونه ماوه‌یه‌که دیسان هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی
کۆماری ئیسلامیی ئێران و ده‌وڵه‌تی تورکیه به بێ گوێدان به یاسا نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان و پاراستنی ژیانی خه‌ڵکی بێ دیفاع، هێرشێکی بێ به‌زه‌ییانه‌یان بۆ سه‌ر سنووره‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ست پێکردۆته‌وه.
له‌و ماوه‌یه هه‌زاران که‌س له وڵاتی خۆیاندا ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون و ماڵ و ژیانیان له مه‌ترسی که‌وتووه. هه‌ر له چه‌ند رۆژی رابردوودا شاهیدی کوژرانی 7 که‌سی بێ دیفاع له یه‌ک بنه‌ماڵه‌ی هه‌ژاری کورد بووین که له‌لایه‌ن فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیه‌وه کوژران. به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاته جیهانییه‌کان به جۆرێک نه‌بووه که پێش به‌و پێشێل کاریانه‌ی ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته بگرێ. به تایبه‌تی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، پارله‌مانی ئورووپا و وڵاتی دانمارکیش وه‌ک ئه‌ندامی پارله‌مانی ئورووپا، تا ئێستا زۆرتر وه‌ک هه‌واڵ باسیان کردووه تا واقعێکی به‌رچاو، که خه‌ریکه نه‌ته‌وه‌یه‌ک به پیلانی هاوبه‌شی هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی تورکیه وئێران سه‌رکوت ده‌کرێ .
بۆیه ئێمه ئه‌و حیزب و رێکخراوانه‌ی خواره‌وه له وڵاتی دانمارک، روو له ئێوه‌ی به‌ڕیز ده‌که‌ین و داواتان لێ ده‌که‌ین که له چوارچێوه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا سنوورێک بۆ پێشێلکارییه‌کانی ئێران و تورکیه دابنێن. هه‌رکام له‌و دوو وڵاته ده‌یان ساڵه به‌شێکی نه‌ته‌وه‌یه‌کی کۆنی ناوچه‌که‌یان دابه‌ش و پاشانیش بێ به‌ش له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانیان کردووه، ئێستاش له پیلانی هاوبه‌شدا دیسان خه‌ریکه به شێوه‌یه‌کی دیکه و به بێ گوێدان به یاسای داروسێیه‌تی، سنووری هه‌رێمی کوردستان که به پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان به‌شێکه له خاکی عێراق، ده‌به‌زێنن و خه‌ڵکی هه‌ژاری ده‌ستی رێژێمی سه‌دامی دیکتاتۆر هه‌ژارتر و ماڵ وێرانتر ده‌که‌نه‌وه.
هه‌ر له‌هه‌مان کاتدا داوا له نیهاده ده‌سه‌ڵات داره‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین که به ته‌نگ گه‌له‌که‌یانه‌وه بچن وله‌و نه‌هامه‌تییه بیانپارێزن . چوونکه له قۆناخی یه‌که‌مدا ئه‌وان به‌رپرسی ئه‌و خه‌ڵک و خاکه‌ن و هه‌ر ئه‌وانیشن به جیدی له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی پیلان به‌ده‌ست رێگاچاره‌یه‌کی به دوور له ئاشتیخوازی و خۆ به‌که‌م گرتن بکه‌ونه‌وه، دانووستانه‌وه. هه‌ر له‌م کاته‌شدا هاوده‌ردیی خۆمان له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان ده‌ستی غه‌در ده‌رده‌بڕین .
به‌رز و شه‌کاوه بێ ئاڵای کوردستان
1 . کۆمیته‌ی هێزه کورد و کوردستانییه‌کان، باکووری دانمارک پێکهاتوو له:
یه‌کیه‌تیی نیشتیمانیی کوردستان
حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران
پارتی دێمۆکراتی کوردستان
2 . سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران. دانمارک
3. ماڵی کورد له شاری ئاڵبۆرگ
4 . کۆمه‌ڵگای ئاشتی و گه‌شه پێدانی کوردستان (جاپک) دانمارک
5 . کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان، ئاڵبۆرگ
6 . یاریی کورد، دانمارک
7 . کۆمه‌ڵه‌ی زانسته پزیشکییه‌کان، ئالبۆرگ
8 . یه‌کیه‌تیی ژنانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، دانمارک
9 . رێکخراوی چاک، ئالبۆرگ
10 . یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، ئالبۆرگ
5.9.2011
ئالبۆرگ ، باکووری دانمارک


