ک/میدیا: بێ حومه‌تیی بڵاڤۆکێکی ئازه‌ری زمانی چاپی ورمێ به کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌م ده‌ڤه‌ره، بووه هۆی ناڕه‌زایه‌تیی چالاکانی سیاسی و که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کانی ئه‌م شاره.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی که به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا گه‌یشتوون، حه‌توو نامه‌ی "ێ‌غری"، که له شاری ورمێ بڵاو ده‌بێته‌وه، به ئه‌نقه‌ست نه‌خشه، ئاڵا، مێژوو و ناسنامه نه‌ته‌وه‌ی کورد به ساخته‌و ده‌سکرد له قه‌ڵه‌مداوه و کورده‌کانی به جیایی خواز تۆمه‌تبار کردووه.
ئه‌م بڵاڤۆکه به په‌لهاوێژیی تاوانبار کردنی کورده‌کان و ئه‌رمانییه‌کان به بزۆزی و پاکانه حیساب کردنیان له ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا تۆمه‌تبار ده‌کات و پێی وایه ئه‌م دوو نه‌ته‌وه خوازیاری دامه‌زراندنی "کوردستان و ئه‌رمه‌نستان"ی سه‌ربه‌خۆن.
بێ گومان ئه‌م بڵاڤۆکه روانگه‌ی هاووڵاتیانی ئازه‌ری نیه.
سمایل ئاغای شکاک، یه‌کێک له رێبه‌ره سیاسییه‌کانی گه‌لی کورد له کوردستانی ئێران له دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی، به یاغی و جیایی خواز و جه‌نایه‌تکار وه‌سف و به کوشتنی ئازه‌رییه‌کان تۆمه‌تبار ده‌کات.
له مێژه که مه‌سه‌له‌ی بێ حورمه‌تی کردن به کورده‌کان له بڵاڤۆکه‌کانی پێوه‌ندیدار به رێژیمی ئێرانه‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
دوای روودانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه نوێنه‌ره کورده‌کانی ده‌وره‌ی پێشووی مه‌جلیس له شاری ورمێ هاوشان له گه‌ڵ که‌سایه‌تییه ناوازه‌کانی ئه‌م شاره ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری ورمێ ده‌ربڕیوه.
ئه‌م نوێنه‌رانه بریتین له: "نه‌قشین، دوکتور عابید فه‌تاحی و دوکتور که‌ریم فه‌تاح پوور" و هه‌روه‌ها که‌سایه‌تییه ناسراوه‌کان بریتین له: "حسێن فه‌لاح پوور، نووسه‌ر و مه‌جید قوردوویی میلان".
رێژیم به به‌کار هێنانی شێوازگه‌لێکی جۆراوجۆر، هه‌وڵی داوه یه‌کێتی و برایه‌تیی کورد و ئازه‌ری ئاڵۆز بکات که هوشیاریی ئه‌م دوو نه‌ته‌وه له‌م پارێزگایه‌دا بۆته هۆی پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی پیلانه‌کانی رێژیم.






