سپا و هێزە ئهمنییهتییهکانی رێژیمی سووریە بە تانك و چەكی قورس هێرشیان کردۆته سەر خەڵكی مەدەنیی شاری حوومووس
ك/میدیا ـــ بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی ئاڤێستاكورد: چالاكانی سووریە رایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی لهناکاوی رێژیمی سووریە بۆ سەر خەڵكی مەدەنیی شاری حوومووس، كوژراو و بریندارێكی زووری لێكەوتۆتهوه. هەروەها تا گەیشتنی ئەم هەواڵە ئەو هێرشە بەربڵاوانە بۆ سەر شارەكانی حوومووس و شارۆچكەی "نوویی" سەر بە "دەراعا"، بەردەوامە. بهپێی سەرچاوەكە، هەڵكوتان بۆ سەر ماڵان و گرتنی خەڵك بەشێوەیەكی بەربڵاو بەرێوە دەچێ.


