ک/میدیا: هه‌واڵنێرانی بێ سنوور وێڕای مه‌حکووم کردنی "داپڵۆساندنی خۆپشاندانه ئاشتی خوازانه‌کان و ده‌ست به‌سه‌ر کردنی رۆژنامه‌نووسان" له ورمێ و ته‌ورێز، وڵاتی ئێرانی به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین زیندانه‌کانی هه‌واڵنێران ناساند.
هه‌واڵنێرانی بێ سنوور له راپۆرتێک‌دا له رۆژی 15 خه‌رمانان بڵاوی کرده‌وه: ئێران به 25 رۆژنامه‌نووس و 17 وێبلاگ نووسی زیندانی کراو، یه‌کێک له گه‌وره‌ترین زیندانه‌کانی جیهانه بۆ رۆژنامه‌نووسان .
ئه‌م ناوه‌نده به‌رگریکاره‌ی ئازادیی راده‌ربڕین خوازیاری ئازاد کردنی بێ ئه‌م لاو ئه‌ولای رۆژنامه نووس و وێبلاگ نووسه ده‌ست به‌سه‌ر کراوه‌کانه که له ئێران‌دا زیندانی کراون.
هه‌روه‌ها هه‌واڵنێرانی بێ سنوور سه‌رکوتی ئازادیی راده‌ربڕین و خۆپشاندانی ئاشتی خوازانه و قۆڵبه‌ست کردنی رۆژنامه نووسان و وێبلاگ نووسانی له شاره‌کانی ورمێ و ته‌ورێز مه‌حکووم ده‌کا.
ره‌ت کردنه‌وه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی "دوفوریتی" ی بووژانه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له لایه‌ن مه‌جلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی خۆپشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی شاره جۆراوجۆره‌کانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات و ئازه‌ربایجانی رۆژئاوا، به تایبه‌ت شاره‌کانی ورمێ و ته‌وریز.
له‌م راپۆرته‌دا هاتووه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ئاشتی خوازانه‌ی هاووڵاتییان بووه هۆی ده‌ست به‌سه‌ر کردنی سه‌دان هاووڵاتی له لایه‌ن هێزه‌کانی ئینتیزامی و سپای پاسدارانه‌وه.
هه‌واڵنێرانی بێ سنوور له‌م ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به راگرتنی حه‌فته نامه‌ی "شهروند" و رۆژنامه‌ی "روزگار" له رێکه‌وتی 14ی خه‌رمانان ده‌کات و هاتووه که سه‌رکوتی رۆژنامه‌نووسان له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به‌رده‌وامه.


