موحه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند رۆژنامه‌نووس و به‌رپرسی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، رێکه‌وتی14 خه‌رمانان به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک له‌ناو زیندان،داوای ئازاد کردنی "مووسه‌وی که‌ڕوبی" کرد.
ک/میدیا ـــ به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی کوردپا، موحه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند له به‌یاننامه‌یه‌کدا خوازیاری ئازاد کردنی "مووسه‌وی و که‌ڕوبی"یه که ده‌قی به‌یاننامه‌یه‌که به‌م شێوه‌یه:
"نزیکه‌ی حه‌وت مانگه که رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌تی و قه‌زاییه‌کانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه له ماڵی خۆیاندا زیندانی کراون.
رێبه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به تۆمه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری و پشتیوانی له ماف و خواسته‌کانی خه‌ڵک و داخوازیی ئازادی و دیموکراسی و دانانی رێز بۆ یاسا و ئیراده‌ی خه‌ڵک تاوان بار کراون. زیندانی کردنی رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له ماڵدا، که‌له هه‌ر جۆره پێوه‌ندی گرتنێک له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و دۆستان و که‌سانی دیکه بێبه‌ش کراون، پێشێل کردنی ئازادی و بێبه‌ش کردنی هاووڵاتییانه له مافه‌کانیان و ئازادییه بناغه‌ییه‌کانیان. هه‌ربۆیه له خه‌ڵکی ئێران، حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کان، رێکخراو و ناوه‌نده مرۆڤ دۆسته‌کان و چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی داوا ده‌کرێ له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زیندانی کردنی رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز بێده‌نگ نه‌بن و به هه‌ر شێوازێک که ده‌کرێ ناڕه‌زایه‌تیی خۆتان ده‌رببڕن، من ـــ موحه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند ـــ چالاکی مافی مرۆڤ خوازیاری ئازاد کردنی بێ مه‌رجی رێبه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ز "مووسه‌وی و که‌ڕوبی" م."


