گرووپێك له لاوانی به‌شدار له قه‌رارێكی فه‌یسبووكی به ناوی جونگ (شه‌ڕه‌ئاو)دا له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، شیراز و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی پارێزگای مازه‌نده‌ران ده‌ستبه‌سه‌ر كران.
ك/ میدیا ـ به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی فارسی (VOA): ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر كردنانه به هاوكاریی هێزه‌كانی سپا، ئیتلاعات و پۆلیس ئه‌نجام دراون.
چه‌ند ماڵپه‌ڕێكی بناژۆخواز قه‌راری فه‌یسبووكیی جونگ (شه‌ڕه‌ئاو)یان به‌دژی ئێران و كردارێكی دژه شۆڕشی ئیسلامی و جێگایه‌ك بۆ لاساری به به‌هاكانی ئیسلام ناودێر كردووه، به‌لاَم به‌ڕێوه‌به‌ر و رێكخه‌رانی ئه‌م قه‌راره فه‌یسبووكیه ئامانج له ئه‌م كاره‌یان به ره‌خساندنی كه‌ش و دۆخ و رۆژێكی خۆشی و شادی بۆ لاوان له قه‌ڵه‌م داوه.
ئه‌حمه‌دڕه‌زا رادان، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی ئینتزامیی ئێران، بانگهێشتی ئه‌و گرووپه فه‌یسبووكیه‌ی به داوه‌ت كردن بۆ شه‌ڕ زانیوه و رایگه‌یاند: شه‌ڕه‌ئاو پێكهاته‌شكێنییه‌كی قه‌ده‌غه‌یه و له هه‌ر جێگایه‌ك به‌ده‌ر له‌و پێكهاته‌یه كار بكرێ، پۆلیس قبووڵی ناكات.


