دوای چه‌ند مانگ بێده‌نگی له حوکمی له سێداره‌دانی خوێندکاری کورد "حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی" دیسان ئه‌گه‌ری جێبه‌جێکردنی ئه‌و حوکمه له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، له ئارادا دایه.
ک/ میدیا- به پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ری ئا‌ڤێستا کورد: موختار زارعی چالاکی سیاسی و ئه‌ندامی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کوردله شاری سنه وێڕای پشت راست کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه رایگه‌یاند،که نوێنه‌ری
شاره‌کانی سنه و کامیاران و دیوانده‌ره له مه‌جلیسی ئێران، هه‌وڵه‌کانی خۆی له‌مه‌ڕ راگرتنی به‌ڕێوه چوونی ئه‌م حوکمه ده‌سپێکردوه.
حه‌بیبوڵڵا له‌تیفی به تاوانی هاوکاری کردن له گه‌ڵ یه‌کێک له حیزبه کوردییه‌کانی دژبه‌ری رێژیم وموحاربه سزای سێداره‌ی به سه‌ردا سه‌پاوه.


