كوردستان میدیا! رۆژی دووشه‌ممه، رێكه‌وتی 7ی خه‌رمانان، هه‌یئه‌تێكی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران به سه‌رپه‌ره‌ستی به‌رێز مسته‌فا هجری سكرتێری گشتیی حیزب، سه‌ردانی
كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له باره‌گای ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه كرد و له لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی ده‌فته‌ری سیاسی و كومیته‌ی ناوه‌ندی به سه‌رپه‌ره‌ستیی به‌رێز عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانه‌وه پێشوازی لێ كرا. سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن به‌رێز عه‌بدوڵڵا موهته‌دی وه به‌خیرهاتنی هه‌یئه‌تی میوان كرا. دواتر له‌و دیداره چه‌ند ساعه‌تیه‌ی دوو هه‌یئه‌تدا، كۆمه‌ڵیك پرسی گرینگی رۆژ خرانه به‌ر باس وه‌ك:
- ئه‌و ئاڵوگۆرانه‌ی كه له باكووری ئافریقا و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی گرتوته‌وه و ده‌ور كاریگه‌ری ئه‌م رووداوانه له سه‌ر ناچه‌كه، دوو هه‌یئه‌ت له لێكدانه‌وه‌یاندا پییان وابوو ئه‌و ئاڵوگۆرانه به قازانجی خه‌ڵكی ئازادیخواز‌و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ناوچه‌كه‌یه و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و راپه‌رینانه له هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه‌دا، شوێندانه‌ریی ئه‌رێنی ده‌بێت له سه‌ر وڵاتانی دیكه‌ی ناچه كه له‌گه‌ڵ دیكتاتۆری‌و سه‌ره‌ڕۆیی به‌ره‌وروون.
- باسێكی دیكه‌ی كوبونه‌وه كه له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی توپ بارانی ناچه‌ی سنوریه‌كانی كوردستانی عیراق له لایه‌ن دوو رژیمی ئێران و توركیاوه بوو كه به سیاسه‌تێكی شه‌رخوازانه‌هی ئه‌و دوو ولاته دانراو پێیان وابوو بۆ ئه‌و سنووربه‌زاندنه هیچ پاساوێك نیه‌و مه‌حكوم كرایه‌ه.
3- ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باسه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی وه‌زعیه‌تی ناوخۆی ئێران و كوردستان و هه‌روه‌ها وه‌زعیه‌تی ئوپوزیسیۆنی كوردستان و ئێران بوو. كه به پێی لێكدانه‌وه‌ی دوو هه‌یئه‌ت له دیدار‌و چاپێكه‌تنی زیاتر له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ئۆپزیسیۆنی ئێران، به‌نسبه‌ت رابردوو لێك تیگه‌یشتن و نزیكایه‌تی زیاتر ده‌بیندرێت كه ره‌وتی ئاڵوگۆره سیاسیه‌كانی ناوچه‌ش زه‌رووره‌تی ئه‌و دیالۆگ‌و لێكنزیكبوونه‌وه‌یه زیاتر ده‌كا.
- له به‌شێكی دیكه‌ی باسه‌كه‌دا هیندێك بابه‌تی دیكه‌ی وه‌ك به‌نێو هه‌ڵبژاردنی ده‌وری نۆیه‌می مه‌جلیسی شورای ئیسلامیی ئێران و كاریگه‌ریی رووداه‌كانی ناوچه له سه‌ر رێژیمی ئێران و هه‌وڵه‌كانی رێبه‌رانی رێژیم بۆ شانۆسازییه‌كی دیكه بوو كه هه‌ر له ئیستاوه هه‌وڵی ده‌دات و خه‌ڵكی پێوه‌سه‌رقاڵ ده‌كه‌ت.
له كۆتایی ئه‌و دیدار‌و باسه سیاسی یانه‌دا هه‌ردوو لایه‌ن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دۆستانه‌و هاوكاریی پراگتیكی پێیان داگرته‌وه.


