به‌نێوی خوای به‌خشه‌نده‌و میهره‌بان
خه‌ڵكی خواپه‌ره‌ست و موسڵمانی كورد
خۆشك و برایانی موسڵمانی كورد له كوردستانی ئێران
ئێمه، یه‌كیه‌تیی زانایانی ئایینی كوردستانی ئێران، به بۆنه‌ی هاتنی جێژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، " ئه‌و ره‌مه‌زانه‌ی كه خوای مه‌زن له قورئانی كه‌ریمدا له باره‌یه‌وه ئاوا ئاخاوتن له‌گه‌ڵ موسلمانان و باوه‌ڕداران ده‌كاو ده‌فه‌رمی: یا ایها الژین امنوا کتب علیکم الصیام کما کتب علی الژین من قبلکم العلکم تتقون،واته ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕتان هێناوه، فه‌رز كراوه له سه‌رتان رۆژووی ره‌مه‌زان، هه‌روه‌ك چۆن
فه‌رز كراوه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێش ئێوه، بۆ ئه‌وه‌ی خواناسی بكه‌ن و پارێزگار بن.
له جێگایه‌كی دیكه‌و له ئایه‌تێكی دیكه‌دا له باره‌ی پیروزی مانگه ره‌مه‌زان، یه‌زدانی مه‌زن ئاوا ده‌فه‌رمێ: شهر رمچان الژی انزل فیهه القرا‌ن هدی للناس و البینات من الهدی.واته، ئه‌و مانگه‌ی " ره‌مه‌زان " كه قورئانی تێدا هاتۆته خواره‌وه بۆ رێنمایی خه‌ڵك و به‌ڵگه‌ی زۆریشی تێدایه بۆ ئه‌و رێنماییانه و جیا كردنه‌وه‌ی رێگای راست و ناراسته." پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی خه‌ڵكی موسوڵمان و خۆڕاگری گه‌لی كورد به‌گشتی و گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین.
پیرۆزبایی له جێژنێك كه حه‌زره‌تی محه‌ممه‌د دروودی خوای مه‌زنی له‌سه‌ر بێ له‌و باره‌یه‌وه ده‌فه‌رمێ: لکل قوم عید و هژا عیدنا، واته: بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك جێژنێك هه‌یه، ئه‌وه‌ش جێژنی ئێمه‌یه.
ئه‌گه‌رچی ئێمه‌ی گه‌لی به‌شخوراوو چه‌وساوه‌ی كورد ته‌نانه‌ت جێژنه‌كانیشمان له‌باتی ئه‌وه‌ی كه شادییان تێدا بگرین و رۆژه‌كانی له‌بیر به‌ره‌وه‌ی رۆژه سه‌خت و دژواره‌كانمان بێت، به پیًَچه‌وانه‌وه ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت دوژمنان و داگیركه‌رانی كوردستان به‌رده‌وام له پیلاندان بۆمان و ئه‌و جێژنه‌و ئه‌و رۆژانه‌شمان لێ ده‌كه‌نه رۆژی سه‌ركوت و زه‌برو زه‌نگ و بومباران و تۆپ و خومپارا باران و ئاواره‌و وێرانكردنی موچه‌و مه‌زراو به‌گشتی كوشتن و بڕین. به‌بێ ئه‌وه‌ی جیهانی شارستانییه‌ت و پێشكه‌وتوو، مافی مرۆڤــ و ئینسانییه‌ت متقی لێوه بێت.
ئێمه یه‌كیه‌تی زانایانی ئایینی كوردستانتی ئێران، جارێكی دیكه وێڕای مه‌حكووم كردن و ریسوا كردنی رێژیمه جینایه‌تكاره‌كانی زاڵ به‌سه‌ر كوردستان، پیرۆزبایی جێژنی پیروزی ره‌مه‌زان، جێژنی مه‌زنی موسوڵمانانتان لێ ده‌كه‌ین و سه‌ركه‌وتنتان له پێناو وه‌دی هاتنی ئامانجه مه‌زنه‌كاتنتان كه مافی چاره‌ی خۆ نووسینه به شێوه‌ی فیدراڵی بۆ به ئاوات ده‌خوازین.
یه‌كیه‌تی زانایانی ئایینی كوردستانی ئێران 7/6/1390


