هه‌واڵده‌ری PAN: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تا ئێستا حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رامبه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی سوریا به‌روونی نه‌خستۆته‌روو، به‌ڵام
باڵوێزی عێراق له واشتنتۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا له روخاندایه، به روخانیشی هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌كه‌دا ده‌گۆڕێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی شه‌رقولئه‌وسه‌ت, باڵیۆزی عێراق له واشنتۆن سه‌میر
سومه‌یدعی رایگه‌یاند: هیچ ده‌رچوونی نییه، سیسته‌می سیاسی له سوریا له روخان دایه، سودێكی زۆریشی بۆ ناوچه‌كه ده‌بێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: گۆڕانكاری له سوریا له رێگا دایه، به گۆڕینی هاوسه‌نگی هێز له ناوچه‌كه‌دا ده‌گۆڕێت، ئێران به هۆیه‌وه لاواز ده‌بێت و سنورێك بۆ پیشاندانی هێزه‌كانی له رێی حزبوڵا و حه‌ماسه‌وه داده‌نرێت، هه‌روه‌ها لبنانیش له خۆسه‌پاندنی سوریا رزگاری ده‌بێت.


