سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌سه‌ركردنی زیاتر له مانگێكی سێ كه‌س له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان:
هه‌روه‌ك هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن، یه‌ك مانگ له مه‌وپێش له ڕۆژی یه‌كی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵدا، سێ كه‌س له ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان به ناوه‌كان1.شه‌ریف باجوه‌ر 2.بێهروز داروه‌ند 3.موحه‌مه‌د ئیره‌ج قادری له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و به دوای دڕێژ كردنی مانه‌وه‌یان بۆ یه‌ك مانگی تر هێشتا له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مه‌ریوان به سه‌ر ده‌بن و تا ئێستا هیچ هه‌واڵێك له بارودۆخیان له به‌ر ده‌ستا نییه و ئه‌مه‌ش بوته جێگای نیگه‌رانی ئێمه‌ی نوێنه‌رانی خوێندكاری زانكۆی په‌یام نووری مه‌ریوان. ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر بوونه له حالێكدایه كه ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ست به كاربونیه‌وه تا ئێستا به‌رده‌وام له هه‌وڵی پاراستنی سروشتی كوردستان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵ و په‌لامارێكی نه‌یارانه‌ی ژینگه و سروشت و ئاوه‌دانی كوردستان بووه و ماندوو نه‌ناسانه ڕێگای له كاول كردنی ئاسه‌واره مێژووییه‌كانی مه‌ریوان و سووتاندنی دارستانه‌كانی كه په‌یوه‌ندی به بژێوی و ژیانی خه‌ڵكی هه‌یه گرتووه و له‌م ڕێگایه‌دا له هیچ چه‌شنه له خۆبوردوویی و فیداكارییه‌ك ده‌ریغیان نه‌كردووه و هه‌روه‌ها به ڕوون و ئاشكرا بوونی چالاكییه‌كانیان چ بۆ خه‌ڵكی شاره‌كه‌و چ بۆ ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌كان ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێت كه دوورن له هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵوێستێكی تر كه پێوه‌یان و ده‌نێن. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ئه‌م ناوه‌نده ژینگه پارێزه بوته مه‌كۆی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی دژ به هه‌ر چه‌شنه هه‌وڵێكی خیانه‌تكارانه‌ی تاقمێكی سه‌ره‌رۆ و ناحه‌ز له ناوچه‌ی كوردستان. هه‌ر وه‌ها توانیویه‌تی ببێته یه‌كێك له چالاكترین و به هێزترین ئه‌نجومه‌نه‌كانی ئیران، و بوته جێگای ڕێز و خۆشه‌ویستیه‌كی یه‌كجار زۆری جه‌ماوه‌ری. به‌ڵام به‌داخه‌وه هێزه ئه‌منبیه‌تیه‌كان بێ له به‌ر چاگرتنی هه‌وڵ و چالاكییه ڕوون وئاشكراكانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان بۆ پاراستنی ژینگه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌و سێ چالاكه‌ی ژینگه‌پارێزه‌ی ئه‌نجومه‌ن و ئه‌و هه‌وڵه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان هه‌ر له درێژه‌ی سیاسه‌تی كپ و بێ ده‌نگی كردنی كۆمه‌ڵگادایه به‌و كاره ده‌یان ئه‌وێت به كه‌ڵك وه‌رگرتن له بارودۆخی هه‌ستیاری شاری مه‌ریوان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی سنووری و هه‌رچی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان پێ چاوترسێن بكه‌ن. به‌ڵام به كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو، هیچ كات به‌ده‌ستبه‌سه‌ركردن و له سێداره‌دان و كوشتن كۆمه‌ڵگا بێ ده‌نگ نه‌بووه، به‌ڵكوو ئیراده‌ی ڕزگاری خوازانه‌یان زیاتر بووه . ئێمه وه‌ك خوێندكارانی په‌یام نووری مه‌ریوان وێڕای پشتیوانی كردن له‌و سێ به‌ند كراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئه‌و به‌ڕێزانه و ڕاگرتنیان له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه به توندی مه‌حكوم ده‌كه‌ین و خوازیاری ئازاد كردنی ده‌ست به جێ و بێ مه‌رجی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ین. هه‌ر وه‌ها داوا له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان و ناوه‌ند و رێكخراوه مرۆڤ دوسته‌كان ده‌كه‌ین هه‌وڵی به‌رده‌وامی خۆیان بۆ رزگاری ئه‌و سێ ژینگه پارێزه و سه‌رجه‌م زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی چڕتر بكه‌نه‌وه.
ئه‌نجومه‌نه زانستییه‌كانی په‌یام نووری مه‌ریوان:
- ئه‌نجومه‌نی زانستی جوغرافیا
- ئه‌نجومه‌نی زانسته كومه‌ڵایه‌تییه‌كان
- ئه‌نجومه‌نی زانستی بیركاری
- ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی هۆزان
- ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی
- ئه‌نجومه‌نی زانستی ماف
- ئه‌نجومه‌نی زانستی په‌روه‌رده
- ئه‌نجومه‌نی زانستی ده‌روونناسی
- ئه‌نجومه‌نی ئه‌ندازیاری كشت وكاڵ
- ئه‌نجومه‌نی زانستی موودیرییت
6/6/2711زاینیی


