كوردپا- هه‌واڵده‌ریی میهر له زاری "مه‌هدی سه‌نایی"وه بڵاوی كرده‌وه: رێژه‌ی له‌ناو چوونی لێڕه‌وار و دارستانه‌كانی ئێران گه‌یشتۆته له سه‌دا 33، به چه‌شنێك له 20 ساڵی رابردۆوه هه‌تا ئێستا رێژه‌ی لێڕه‌واره‌كان له 18میلیۆن هێكتاره‌وه بۆ 12/4 میلیۆن هێكتار كه‌می كردووه.
نوێنه‌ری خه‌ڵكی نه‌هاوه‌ند له مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران وتی: له ماوه‌ی 3 ساڵدا زیاتر له 18 هه‌زار هێكتار لێڕه‌وار و له‌وڕگه‌ی ناوچه‌كانی زاگروس له‌ناو چوون و ده‌بێ ده‌وڵه‌تیش له‌باره‌ی ئه‌م كاره‌ساته‌وه وه‌لامده‌ر بێت.
سه‌نایی وێڕای به كه‌مه‌ترخه‌م زانین و نه‌بوونی پلانی گونجاو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی "جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی"یه‌وه ئاشكرای كرد: ناوه‌نده‌كانی پێوه‌ندیدار وه‌رزێڕ و ئاژه‌ڵداران به هۆكاری سه‌ره‌كیی له‌ناو چوونی له‌وه‌ڕگه‌كان دێنه ئه‌ژمار، به‌ڵام به‌ڕای من هۆكاری سه‌ره‌كیی خودی ناوه‌نده ژینگه پاریزه‌كانن.
كوردستانی ئێرانیش له‌و رووداوه سروشتیانه بێبه‌ش نه‌بووه و هه‌ر له ده‌سپێكی ساڵی 1390وه هه‌تا ئێستا زیاتر له 2000 هێكتار له لێڕه‌وار و دارستانه‌كانی كوردستان به‌هۆی سووتانه‌وه له‌ناو چوون.
له كۆی گشتیی ئه‌و حاله‌ته تۆمار كراوه‌نه نزیك به 23 هه‌زار هێكتار له دارستان و له‌وه‌ڕگه‌ی ناوچه‌كانی" سنه، گویزه‌كویر، له‌نجاوا، نگڵ و بیه‌كه‌ڕه" له ئاگردا سووتاون.
ئێران له‌نێو 56 وڵاتی جیهان كه خاوه‌ن دارستانن، پله‌ی چل و پێنجه‌می هه‌یه.
له ساڵی 1377ه‌وه هه‌تا 1389 سێ هه‌زار و 215 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له باكووری ئێران روویان داوه و له ئه‌نجامی ئه‌و رێژه ئاگركه‌وتنه‌وانه‌دا15800 هێكتار لێڕه‌وار و له‌وه‌ڕگه سووتاون.


