دوانێوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه، رێكه‌تی 5ی خه‌رمانان، خه‌ڵكی شاری ورمێ سه‌ره‌ڕای حزوور و پێشگیریی هێزه دژه شۆڕش و ئه‌منیه‌تییه‌كان، له حه‌ره‌كه‌تێكدا له ئیعتراز به هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌ت به مه‌به‌ستی پێشگیری له رژانی ئاوی رووباره‌كان به گۆلی ورمێ رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان رێكخست.
به‌پێی هه‌واڵی كوردپا، رێژه‌ی به‌شدارانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی دوێنی شاری ورمێ پتر به هزاران كه‌س مه‌زه‌نده كراوه.
ئاژانسی هه‌والده‌ریی كوردپا له لێدوانێكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ یه‌كێك به‌شدارانی خۆپیشاندانی دوێنی ورمێ زانیاریی زیاتری خسته‌ڕوو و ئه‌و به‌شداربووه وتی:
هێزه ئه‌منه‌یتی و ئیتلاعاتییه‌كان بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی خۆپیشانده‌ران ماشینی قه‌فه‌سه‌دارییان پێ بووه كه بۆ گرتنی تاوانبارن به‌كاری دێنن و له‌ناو شه‌قامه‌كان جێگیر بوون.
هێزه ئه‌منییه‌تیه‌كان بۆ بڵاوه پێكردنی خه‌ڵك گازی فرمێسك رێژیان به‌كار هێناوه و هێندێ له خۆپیشانده‌ران به‌هۆی ئه‌و گازه و ره‌فتاری توندوتێژی هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان بریندار بوون.
به‌پێی راپۆرته‌كان خۆپیشاندانه‌كان زۆر به‌رین بوون و خه‌ڵكێكی زۆر له به‌رامبه‌ر خانه‌ی مه‌شرووته كۆبونه‌ته‌وه و شه‌قامه‌كانی: چوارڕێیانی شاناز، باكری، ئیمام، عه‌تایی، چوارڕێیانی عه‌سگه‌ر ئابادی گرتۆته‌وه.
هێرانا له راپۆرتێكدا بڵاوی كرۆدته‌ه‌وه كه‌له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی ورمێ‌دا لانیكه‌م 30 كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و دۆخێكی توندی ئه‌منیه‌تی و پۆلیسی شاری ورمێی داگرتووه و گرفت له پێوه‌ندییه‌كان و به‌تایبه‌ت شه‌به‌كه‌ی ئینتێرنێت و مۆبایلدا هاتۆته ئاراوه.
ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی خه‌ڵكی ورمێ دوای بانگه‌وازی چالاكانی مه‌ده‌نیی ئازه‌ربایجان له ئیعتراز به ره‌ت كردنه‌وه‌ی ته‌رحی دوو فه‌وریه‌تیی "گه‌یاندنی ئاو به گۆلی ورمێ" له شاره‌كانی ورمێ و ته‌ورێز هاتۆته ئاراوه.


