ئاماری خۆكوژی له ئێران‌دا له ساڵی 1389 له‌هه‌مبه‌ر ساڵی 88، 17 له‌سه‌د چۆته‌سه‌ر. سه‌عید مه‌ده‌نی، وێڕای ئاماژه‌كردن به جۆره‌كانی خۆكوژی، خۆكوژییه "قه‌ده‌رگه‌رایانه"كانی كه به هۆی بێ هیوابوون له ژیانه، به زۆرترین جۆری خۆكوژی له ئێران‌دا ده‌زانێ.
به‌پێی راپۆرتی ده‌نگی ئاڵمان، به‌رپرسی رێكخراوی پزیشكیی یاسایی ئێران رایگه‌یاندووه ئاماری خۆكوژی له سێ مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له‌هه‌مبه‌ر ماوه‌ی هاوشێوه له ساڵی پاردا 9/4 له‌سه‌د زیادی كردووه.
به وته‌ی ئه‌حمه‌د شوجاعی له ساڵی 1388دا سێ هه‌زار و 122 خۆكوژی و له ساڵی 89دا سێ هه‌زار و 649 خۆكوژی به رێكخراوی پزیشكیی یاسایی راگه‌یه‌ندراوه. نێونجی ته‌مه‌نی خۆكوژی له ته‌واوی ئێران‌دا نزیكه‌ی 25 تا 30 ساڵه. واته له‌م گرووپه ته‌مه‌نییه‌دا زیاتر له گرووپه‌كانی دیكه خۆكوژی رووده‌دات.
به‌رپرسی رێكخراوی پزیشكیی یاسایی به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتووه كه ئاماری خۆكوژی له ساڵی 1389 له‌هه‌مبه‌ر ساڵی 88، نزیكه‌ی 17 له‌سه‌د زیادی كردووه.
دوكتور سه‌عید مه‌ده‌نی، كۆمه‌ڵناس و چالاكی كۆمه‌ڵایه‌تی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری خۆكوژی له ئێران‌دا به ده‌ره‌نجامی بارودۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌زانێ. به وته‌ی ناوبراو له رابردوودا زۆربه‌ی خۆكوژییه‌كان پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ جۆرێك ئاڵۆزیی ده‌روونی یان قه‌یرانێك له ژیانی تاكه‌كه‌سی یان بنه‌ماڵه‌ییدا بوو به‌ڵام له‌م داییانه‌دا لایه‌نه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆكوژی زۆر بوون و خۆكوژی له ژێر كاریگه‌ریی هۆكاره جۆراوجۆره ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا رووده‌دات. به گشتی رۆڵی هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان له روودانی خۆكوژیدا زیاتر بوو و هۆكاره تاكه‌كه‌سییه‌كان كه‌م بوونه‌ته‌وه.


