كوردستان میدیا: ڕۆژی سێ شه‌ممه، 23 ئووتی 2011ی زاینیی، پاش پێشكه‌شكرنی ڕاپۆرتێكی پر نێوه‌رۆك له لایه‌ن خاتوو ناڤی پیلای، كۆمیسه‌ری به‌رزی شوورای مافی مرۆڤ، له سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له
وڵاتی سوریا له لایه‌ن حكوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه دژی گه‌ڵانی ئه‌و وڵاته، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیارنامه‌یه‌ك په‌سه‌ندكرا كه به توندی حكوومه‌تی سوریا له‌مه‌ڕ ئه‌م پێشڵكاریانه مه‌حكووم ده‌كات. یڕیارنامه‌كه داواده‌كات كه ده‌وله‌تی سووریه ڕێگه بدات به سه‌ردانی وه‌فدێكی سه‌ربه‌خۆی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه له مه‌ڕ بارودۆخی ناڵه‌باری مافی مرۆڤ و هه‌روه‌ها داوای ڕاگرتنی خێرای سه‌ركوتی گه‌ڵانی سوریا ده‌كات.
خاتوو ناڤی پیلای له ڕاپۆرته‌كه‌ی دا، سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكی سوریه له لایه‌ن ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه وه‌ك جینایه‌تی دژ به مرۆڤایه‌تی ناوبرد‌و داوای له شوورای ئه‌منییه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد كه فایڵی سه‌رانی حكوومه‌تی سووریا ڕه‌وانه‌ی دادگای عه‌داڵه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی له لاهه بكرێت بۆ دادگایی كردن.
شایانی باسه كه یڕیارنامه‌كه له لایه‌ن كۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤ كه له 47 وڵات پێكهاته بوو په‌سه‌ند كرا. ته‌نیا وڵاتانی چین، ڕوسیا، كووبا‌و ئیكواتۆر، دژی ئه‌و بڕیارنامه‌یه ده‌نگیان دا.
له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌وكۆبوونه‌وه‌یه‌دا، له هۆڵی شوورای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ته‌یموور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستانی ئێران ـ ژنێڤ وتووێژێكی له گه‌ڵ ڕادیۆ تلویزیۆنی سویس ئه‌نجام دا‌و خۆشحاڵی خۆی له پشتیوانی كردنی كۆمه‌ڵه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له گه‌ڵانی سوریا ڕاگه‌یاند‌و رووخانی ڕژیمی سووریای وه‌ك هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی ڕووخانی ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی ئێران ناوزه‌د كرد.
جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه ئه‌مه دووهه‌مین جاره له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا كه شوورای مافی مرۆڤ، ده‌وڵه‌تی سوریا مه‌حكووم ده‌كات.


