به‌پێی راپۆرتی رۆژنامه‌ی ئاڵمانیی "زووددویچه"، كووره‌ی باكوور له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی كۆماری ئیسلامی به‌رنامه‌یه‌كی كامپیۆتێریی زۆر تایبه‌تی
به‌رهه‌ڤـ كردووه كه له رێگه‌یه‌وه ده‌كرێ زانیاریگه‌لێكی گرینگ بۆ سازكردنی بۆمبی ئه‌تۆمی وه‌ده‌ست بهێنرێ.
له‌م راپۆرته‌دا كه له زاری سه‌رچاوه ئه‌منییه‌تییه رۆژئاواییه‌كانه‌وه بڵاو بۆته‌وه، هاتووه كووره‌ی باكوور له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، هاوكارییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له بواری چه‌كوچۆڵه‌وه به ئاشكرا په‌ره‌پێداوه. پیونگ یانگ له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی كۆماری ئیسلامی، به‌رنامه‌یه‌كی كامپیۆتێریی زۆر تایبه‌تی به‌رهه‌ڤـ كردووه كه له رێگه‌یه‌وه ده‌توانرێ ره‌وتی جووڵه‌ی نۆترۆنه‌كان هاوشێوه‌سازی بكرێ.
به‌پێی راپۆرتی رادیۆ ئاڵمان، ئه‌م جۆره لێكدانه‌وانه بۆ سازكردنی رێئاكتۆره ئه‌تۆمییه‌كان پێویستن و هه‌روه‌ها بۆ سازكردنی كڵاوه ناوكییه‌كان كه‌ڵكیان لێوه‌رده‌گیرێ.
به‌پێی راپۆرتی هێمابۆكراو زانایانی كووره‌ی باكوور هاوتا ئێرانییه‌كانی خۆیان بۆ كه‌ڵكوه‌رگرتن له‌م به‌رنامه كامپیۆتێرییه راهێناوه.
ئه‌وه كه خودی كووره‌ی باكوور چۆن ده‌ستی به‌و به‌رنامه‌یه گه‌یشتووه ناڕوونه. ئاڵوێر له‌گه‌ڵ ئێران له‌م پێوه‌ندییه‌دا وێده‌چێ به‌شێك له هاوكارییه به‌ربڵاوه‌كانی نێوان دوو وڵات بێ كه ئێران له‌و ئاڵوێره‌دا 100 میلیۆن دۆلاری به كووره‌ی باكوور داوه.
به‌پێی راپۆرتی سیا، كووره‌ی باكوور هه‌روه‌ها یارمه‌تیی سووریه‌ی دا تا رێئاكتۆرێكی نهێنیی بۆ به‌رهه‌مهێنانی پلۆتۆنیۆم ساز بكات. هێزی هه‌وایی ئیسرائیل ئه‌و رێئاكتۆره‌ی له ساڵی 2007دا بۆمبباران كرد.


