رێژیمی ئیسلامیی ئێران به دانی بڵێنیی درۆیین، هه‌ڵخراندنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و کۆکردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی هاووڵاتییان، بۆ گه‌رم کردنی ته‌نووری به‌ناو
هه‌ڵبژاردن که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕ کوردستان میدیا، ماوه‌یه‌ک له‌وه‌پێش رێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌گوندی "قه‌راله‌ر" و ده‌روبه‌ری شاری ورمێ، ده‌ستی داوه‌ته کۆکردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی خه‌ڵک و ده‌یهه‌وێت له‌و رێگایه، خه‌ڵک ناچار به به‌شداری له‌سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان بکات.
هه‌روه‌ها پاڵێوراوانی خولی نۆیه‌می مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیم، له وه‌عده و به‌ڵێنی درۆیین و به هه‌ڵخراندنی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک مافی خوێندن به زمانی کوردی و ئازه‌ری، له‌مه‌ڕ کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگ و راکێشانی خه‌ڵک بۆ سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان، که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
ک/مـــــــــیدیا


