هه‌یئه‌تێکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌گه‌ڵ چه‌ند پارلمانتاری سکاتله‌ندی دیدار و چاوپێکه‌وتنیان پێکهێنا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی 2ی ره‌شه‌مه‌ی 1390ی هه‌تاوی، هەیئەتێکی نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا، به‌سه‌رپه‌رستیی به‌ڕیز "لوقمان ئەحمەدی" نوێنەری حیزب لە بریتانیا، دیدارێکی لەگەڵ بەڕێزان "جەیمی ماک گرێگۆر" سەر بە حیزبی بناژۆخوازی و ئەندامی کۆمیتەی کاروبارەی دەرەوەی پەرلەمانی سکاتلاند و "نیل بیبی" سەر بە حیزبی کار و وەزیری سێبەری لاوان لە پەرلەمانی سکاتلەند ئەنجام دا.
له‌و دیداره‌دا سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی حکوومه‌تی هه‌رێمی سکاتله‌ند و شێوازی سیستمی ئه‌و حکوومه‌ته و که‌ڵکوه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئه‌و هه‌رێمه له حکوومه‌تی داهاتووی ئێران‌دا ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.
هەروەها لەم دیداره‌دا لەسەر چەند خاڵی پێوەندیدار بە ئێران، کوردستان و هەرێمی سکاتلەند لە باس کرا و سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵێک پرسی پێوه‌ندیدار به کوردستان و ئێران روون کرانه‌وه.
ک/مــــــــــیدیا


