هه‌یئه‌تێکی کومه‌ڵه، رێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران، سه‌ردانی بنکه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزبه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازییان لێ‌کرا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 3ی ره‌شه‌مه‌ی 1390ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێکی کۆمه‌ڵه، رێکخراوی کوردستانیی حیزبی کومونیستی ئێران، به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز "سه‌ید ئیبراهیم عه‌لی‌زاده" سکرتێری گشتیی ئه‌و رێکخراوه، سه‌ردانی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی حیزب به سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز "حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی" جێگری سکرتێری گشتیی حدک ئێرانه‌وه به گه‌رمی پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌م دانیشتنه‌دا باسێکی گشتی له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی گشتیی ئێستای جیهان، رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، رووداوه‌کانی ئه‌مـڕۆی ئێران و به‌تایبه‌ت به‌ناو هه‌ڵبژاردنی خولی نۆیه‌می مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیمی ئێران هاته گۆڕێ.
له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌کاندا ئاماژه‌یان به بارودۆخی ناله‌باری ئابووریی، به‌تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی ته‌حریمی ئابووری و کاریگه‌ریی ئه‌و ته‌حریمانه له‌سه‌ر ئێران، پرسی بێ‌کاری، کاریگه‌ریی گرانی سه‌ر ژیانی خه‌ڵک و هه‌روه‌ها بارودۆخی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و کێشه‌ی ناوکیی ئێران کرد. له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی مه‌جلیسیش هه‌ر دوو لایه‌ن له‌سه‌ر ته‌حریم کردنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه پێداگرییان کرده‌وه که ده‌بێ کاری زێده‌تری بۆ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان پتر گرینگیی ته‌حریمه‌که هه‌ست پێ بکه‌ن.
له کۆتاییدا هه‌ردوولا له‌سه‌ر گرینگی و به‌رده‌وامی پێوه‌ندییه‌کان پێداگرییان کرده‌وه و گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕایان به پێویست زانی.
ک/مـــــــــیدیا


