هێرشه‌کان بۆ سه‌ر شار و ناوچه‌کانی سووریه له‌لایه‌ن رێژیمی ئه‌و وڵاته‌وه سه‌دان قوربانیی لێکه‌وته‌وه و ئه‌گه‌ری
هاریکاریی نیزامیی ئوپۆزسیۆنی سووریه، له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه له ئارا دایه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی په‌یامنێر، لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگییه نێوخۆییه‌کانی ئوپۆزسیۆن رایانگه‌یاندووه، هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د رێکه‌وتی 2ی ره‌شه‌مه‌ی 1390ی هه‌تاوی، هێرشیان کردۆته سه‌ر شاری حومس و شارۆچکه و گونده‌کانی سه‌ربه پارێزگای ئه‌دله‌ب و زیاتر له سه‌د هاووڵاتییان کوشتووه.
لیژنه‌که په‌ڕژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش که له نێو قوربانیاندا 10 منداڵ و سێ ژن ده‌بینرێن.
به‌گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه و به پشت به‌ستن به "بی‌بی‌سی"، به هۆی تۆپبارانی گه‌ڕه‌کی بابا عه‌مرۆی شاری حومس ژماره‌یه‌ک باڵاخانه به ته‌واوه‌تی خاپوور کراون.
چالاکان رایانگه‌یاندووه، چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیی وڵاتانی دیکه که بۆ شاری حومس راگوێزراوه بینراوه و ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش هه‌یه که ئه‌مریکا چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی به ئوپۆزسیۆنی سووریه بدات.
ک/مــــــــــیدیا


