مه‌ئمووریه‌تی پشكێنه‌رانی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ناوكیی نێردراو بۆ ئێران تووشی شكست بووه و هیچ رێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران بۆ وتووێژ به‌ده‌ست نه‌هێناوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌ڕانسه، له به‌یاننامه‌ی رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ناوكی كه پاش مه‌ئمووریه‌تی دوو رۆژه‌ی پشكێنه‌رانیدا هاتووه: رێژیمی ئێران ئیزنی ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به سایتی نیزامیی پارچینه‌ی نه‌داوه.
گۆڤاری تایم له وتارێكدا نووسیویه‌تی، "گرینگرین به‌شی مه‌ئمووریه‌تی پشكێنه‌رانی ئاژانسی وزه‌ی ناوكی له ئێران، پشكنین و سه‌ردانی شوێنه گوماناوییه ناوكییه‌كانی و وتووێژ له‌گه‌ڵ زانایانی ناوكی بووه".
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌گه‌ر رێژیمی ئێران ئیزنی پشكنین له سایته هه‌ستیاره ناوكییه‌كان و وتووێژ له‌گه‌ڵ زانایانی ناوكی بدات ئه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه گرووپی 5 زێده 1 ده‌توانێ له‌گه‌ڵ رێژیمی ئێران دانووسان بكات، ئه‌گه‌ر نا ده‌بێ سیاسه‌تێكی دیكه له‌و پێوه‌ندییه‌دا بگرنه به‌ه‌ر
له به‌یاننامه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ناوكی‌دا هاتووه، ئاژانسی وزه‌ی ناوكی هه‌تا دوو حه‌وتووی دیكه بارودۆخی په‌روه‌نده‌ی ناوكیی رێژیمی ئێران تاوتوێ ده‌كات.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه، مه‌ئمووریه‌تی شكست خواردووی پشكێنه‌رانی ئاژانس له ئێران، وه‌كوو دوایین ده‌رفه‌ت بۆ رێژیمی ئێران هاتۆته ئه‌ژمار.
ك/میدیا


