ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له کاتێکدا که یه‌کێک له پاڵێواراوانی رێژیم بۆ خولی نۆیه‌می مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی له نێو خه‌ڵکدا خه‌ریکی
پـڕوپاگه‌نده‌ی ته‌بلیغی بوو، چالاکیی پێوه‌ندیدار به ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان له بۆکان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 30ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شارۆچکه‌ی عه‌لیاوی بۆکان به بڵاو کردنه‌وه‌ی پۆستێر و تراکتی حیزبیی پێوه‌ندیدار به ته‌حریمی چالاکی هه‌ڵبژاردنه‌کانیان به‌ڕێوه برد.
لاوان و ئه‌ندامانی حیزب له‌کاتێکدا ئه‌و چالاکییه‌یان به‌ڕێوه برد که یه‌کێک له به‌ربژێره‌کانی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان مه‌جلیسی رێژیم به‌مه‌به‌ستی پـڕوپاگه‌نده سه‌ردانی شوێنه گشتییه‌کانی شارۆچکه‌ی عه‌لیاوای کردبوو.
ک/مــــــیدیا


