مژاری وتووێژ: خولی نۆیه‌می هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی رێژیمی ئێران
رۆژی 12ی ره‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵ نۆیه‌مین خۆلی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی رێژیمی ئێران به‌ڕێوه ده‌چێت و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شانبه‌شانی هه‌موو ئوپۆزسیۆنی ئێران ئه‌م
هه‌ڵبژاردنه‌ی ته‌حریم کردووه.
ک/مــــــــیدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی رێژیمی کۆماری ئیسلامی هه‌تا ئێستا ده‌توانین بڵێین هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی ته‌حریم کردووه، جیاوازیی ته‌حریمی ئه‌مجاره له‌گه‌ڵ ته‌حریمه‌کانی پێشوو له‌لایه‌ن حدک ئێرانه‌وه چییه؟
ک. به‌هرامی: جیاوازی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره له‌گه‌ڵ جاره‌کانی پێشوو شتێکی زۆر قابیلی به‌رچاوه، باسی زۆر له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن کراوه و هه‌ر که‌س دید و بۆچوونی خۆی به نیسبه‌ت هه‌ڵبژاردنه‌وه داوه و ئه‌وانه‌ی که به دێموکراسی با‌وه‌ڕمه‌ندن، پێیان وایه هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا هیچ مانا و مه‌فهوومێکی نییه و ئه‌وه‌ی که ئێستا له ئارا دایه شانۆگه‌رییه‌که و له بنه‌ڕه‌تدا "انتخابات" نییه به‌ڵکوو "انتسابات"ـه که خه‌ریکه روو ده‌دات، ده‌ور و ته‌سه‌لسولێکه که رێژیمی ئیسلامیی ئێران ده‌یهه‌وێ بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی نمایشی بکات و به بیروڕای گشتی بڵێت، كه من خه‌ریکم هه‌ڵبژاردن ده‌که‌م. به‌ڵام جیاوازیی له‌گه‌ڵ رابردوودا ئه‌ویه که له حاڵه‌تی ئێستادا رێژیمی ئیسلامی که‌وتۆته به‌ر په‌لاماری بیروڕای گشتی جیهان و نێوخۆی وڵات. له سێ روانگه‌وه رێژیمی ئیسلامیی ئێران له مه‌ترسییه‌کی گه‌وره دایه، له بواری ده‌ره‌کیدا به له‌به‌ر چاو گرتنی کێشه‌ی ناو‌کی، پێشێلکاریی مافی مرۆڤ و ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری وڵاتانی ناوچه و حزووری ئیدئۆلۆژیکیی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران و کۆمه‌ڵێک کاری تیرۆریستی و پێکهێنانی گرووپی تیرۆریستیی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سایلی ده‌ره‌کیدا، رێژیمی ئێران که‌وتۆته به‌ر په‌لامار و ته‌ریک که‌وتۆته‌وه، له بارودۆخی ئه‌وڕۆی جیهانیشدا که‌س ناتوانێ بڵێت من به ته‌نێ درێژه به ده‌سه‌ڵاتی خۆم ده‌ده‌م، چونکه تێکنۆلۆژی و بارودۆخی سه‌رده‌م وای کردووه که هه‌موو جیهان پێویستییان به یه‌کتر هه‌یه ده‌نا ناتوانن درێژه به ده‌سه‌ڵات و ده‌وامی خۆیان بده‌ن. که وابوو ئێستا رێژیمی ئێران به‌ته‌واوی که‌وتۆته به‌ر په‌لامار و ته‌حریم کراوه و ئه‌و ته‌حریمانه‌ش رۆژ به رۆژ په‌ره ده‌ستێنن و وای لێهاتووه داهاتی ئێران که‌له نه‌وته‌وه دابین ده‌بێت، هه‌نارده‌كردنی نه‌وتیشی لێ قه‌ده‌غه ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی دروست بوونی قه‌یرانێکی ئابووریی گه‌وره له ئێران‌دا.
ئێران ئێستا رووی له ئه‌نجام دانی موعاملاتی پایه به پایه کردووه و رێگای ئاڵوگۆڕی پاره‌ی لێ به‌ستراوه و ناچاره له جیاتی نه‌وتێک که بۆ وڵاتانی چین و هێندوستان ده‌ینێرێ، کاڵا و شتومه‌ک هاورده بکات و له‌و پێوه‌ندییه‌دا خه‌ریکه به‌ره‌وه پاش ده‌گه‌ڕێته‌وه، سه‌باره‌ت به کێشه‌ی ناوکیش ئه‌گه‌ره‌کان له رێگا چاره‌ی نیزامیی نزیک بۆته‌وه. پێم وایه ئێران له‌و پێوه‌ندییه‌دا توانای به‌رگریی نییه. عێراق له‌و سه‌رده‌مه به‌و هه‌موو ئیمکاناته‌وه نه‌یتوانی له به‌رانبه‌ر دوو وڵاتی ئه‌مریکا و بریتانیا به‌رگری بکات چ بگا به‌وه که ئێستا زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان پشتگیری له‌و حه‌ره‌که‌ته بکه‌ن، ته‌نانه‌ت باس له پشتگیریی وڵاتانی چین و رووسیه‌ش ده‌کرێ که قه‌ت ئابووری و دیپلۆماسیی جیهانیی خۆیان به بۆنه‌ی ئێرانه‌وه ناخه‌نه مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وه یه‌کێک له پرسه‌کانه، کێشه‌یه‌کی دیکه ئابووریی ئێرانه، رێژیمی ئێران ورده ورده توانای دابین کردنی ئیمکاناتی گرووپه تیرۆریستییه‌کان وه‌کوو حیزبوڵڵا، حه‌ماس و سووریه و پێکهاته تیرۆرسیتییه‌کان که دروست کردوون له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئێران هاڵه‌یه‌کی دروست کردووه له‌مه‌ڕ دوورخستنه‌وه‌ی کێشه‌کان بۆ ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان ئێران نییه و هه‌روه‌ها کێشه‌ی ئابووریی نێوخۆی ئێرانیش قه‌یرانێکی گه‌وره‌یه. جیا له‌وه‌ش کارخانه‌کانی ئێران کارخانه‌گه‌لێکی بنیاتی نین که ماده‌ی سه‌ره‌کی خۆیان دابین بکه‌ن، ئێستاش ماده سه‌ره‌کییه‌کان ته‌حریم کراون و هه‌نارده‌ی ئێران ناکرێن و کارخانه‌کان له کار که‌وتوون، بارودۆخ و هه‌ڵاوسانی بازار به شێوه‌یه‌کی سه‌رسوڕهێنه‌ر ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هاتووه "عرچه" یه‌کجار که‌م و "تقاچا" یه‌کجار زۆر بووه و له‌ئاکامدا خه‌ڵکی تووشی قه‌یران کردووه. له‌لایه‌کی دیکه‌یه‌شه‌وه خه‌ڵک به هۆی داخرانی کارخانه و کارگه‌کان بێ‌کار بوون. ئێران وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌نده له بواری کانزا و سه‌رچاوه سروشتییه‌کانه‌وه و خاکێکی به پیت و به‌ره‌که‌تی هه‌یه، به‌ڵام ئیمکاناتی ئێران له نێو خودی ئێران‌دا سه‌رف نه‌کراوه و سه‌رفی به‌هێز کردنی خۆی و چه‌ک و چۆڵی کردووه هه‌تا به‌و شێوه بتوانێ ببێته یه‌کێک له ده‌سه‌ڵاته‌کانی جیهان بۆ ئه‌وه بتوانێ ئیدئۆلۆژیی خۆی پێ هه‌نارده بکات و ده‌بینین له ناوخۆدا ئابوورییه‌کی بنیاتی و بنه‌ڕه‌تیی دروست نه‌کردووه که خه‌ڵک بتوانێ خۆی تێدا ببینێته‌وه، ئه‌وه‌ش که ئێستا هه‌یه خۆی خاوه‌نی نییه و چونکه ئه‌گه‌ر چاو لێ بکه‌ین، کارخانه‌یه‌ک که دێته ئێران خۆی دروستی ناکات، هه‌موو مه‌واده‌که‌ی له ده‌ره‌وه هاورده ده‌کات. ئه‌گه‌ر خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ری هه‌مووی بێت به‌و شێوه‌یه له بواری ئابوورییه‌وه داناڕمێت، که وابوو خه‌ڵک لێره‌دا له ئیمکاناتی ده‌وڵه‌تی هیج پشکێکی نییه و ده‌وڵه‌ت بۆته سه‌رمایه‌دار.
سه‌باره‌ت به بارودۆخی پێکهاته‌ی رێژیم، ئه‌گه‌ر چاو لێبکه‌ین له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ر کاری بازرگانه‌وه هه‌تا ئێستا به‌رده‌وام سه‌رکۆماره‌کان و سه‌رۆک وه‌زیره‌کان و به‌رپرسانی مه‌جلیس بوونه‌ته دژبه‌ری ئه‌و رێژیمه که به‌شێک بوون له پێکهاته‌ی ئه‌و رێژیمه، یانێ ئه‌و رێژیمه روانگه‌یه‌کی پێچه‌وانه‌ی بـڕوای خۆی له نێو پێکهاته‌ی خۆیدا قه‌بووڵ ناکات چ بگات به نه‌زه‌رێکی دێموکراتیک، كه هه‌ر کام له‌و لایه‌نانه بۆ خۆی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی له‌گه‌ڵه، که وابوو له بازرگانه‌وه هه‌تا ئێستا ئوپۆزسیۆن دروست ده‌بێ و ئێستاش بناژۆخوازه‌کانیش بوونه‌وه دوو، سێ به‌ش. ته‌نانه‌ت به‌وه‌ش ته‌واو نابیت چونکه رێژیمی ئیسلامیی ئێران رێژیمێکی ئیدئۆلۆژه و ئه‌گه‌ر چاولێ بکه‌ین هیچ سیستمێکی ئیدئۆلۆژیک سه‌قامگیر نه‌بووه و هه‌ر بۆیه لێکترازانی فیکری له نێوانیاندا دروست ده‌بێت به‌تایبه‌ت که‌له ئایین‌زای شیعه‌دا هه‌رکام له ئایه‌توڵڵاکان (مقلد)، یان شوێن‌که‌وتووی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و هه‌رکام له‌و ئایه‌توڵڵایانه‌ش بۆچوونی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، که‌وابوو جیاوازیی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو له‌گه‌ڵ ئێستا له‌وه دایه که ئیران له قه‌یرانێکی یه‌کجار گه‌وره دایه. چه‌ند رۆژی رابردوو خامنه‌یی باسی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که هه‌ڵبژاردنی ئه‌و جاره هه‌ڵبژاردنێکی ئه‌منیه‌تییه و به‌رده‌وام خه‌ریکن هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵک ده‌که‌ن و ده‌ڵێت که ئه‌گه‌ر وه‌کوو هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری خه‌ڵک پشیوی و ئاڵۆزی دروست بکه‌ن ئێمه ئه‌و شته له خه‌ڵک قه‌بووڵ ناکه‌ین و سه‌رکوتی ده‌که‌ین. که‌وا بوو ده‌بینین جیاوازییه‌که‌ی له‌وه دایه که ئێران له قه‌یرانێکی ته‌واو دایه له حاڵه‌تێکی ئاوادا رێژیم ناتوانێ هه‌ڵبژاردنێکی به‌و جۆره ته‌نانه‌ت له نێو بازنه‌که‌ی خۆیشیدا که بۆ ئه‌حمه‌دی‌نژاد کردی به‌ڕێوه ببات. رێژیم ئێستا له نێو خۆیشیدا کێشه‌ی هه‌یه که‌وابوو ده‌گاته حاڵه‌تێکی وا که خه‌ڵک به‌شداری ناکات و من پێم وایه ئه‌گه‌ری دروست بوونی پشێوی و ئاڵۆزی له‌سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدانیش دێته ئاراوه، چونکه ئێستا له خودی پێکهاته‌ی رێژیم‌دا که بناژۆخوازه‌کانن چه‌ند کۆتله بوونی هه‌یه. بۆیه جیاوازییه‌که‌ی له‌وه دایه که له‌و سێ ره‌هه‌نده‌دا ناسه‌قامگیریی سیاسی بوونی هه‌یه.
ک/مــــــــــیدیا: هه‌روه‌ک ئاگادارن لێکترازانێکی ئاشکرا له نێو باڵه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی رێژیم‌دا پێکهاتووه، به‌و حاڵه‌وه رێژیم توانای کونترۆڵ کردنی بارودۆخی ئێستای هه‌یه؟ ئایا ده‌توانێ وه‌کوو جاران هه‌موو پێکهاته سیاسییه‌کانی نیوخۆی ئێران بخاته ژیر رکێفی خۆی؟
ک. به‌هرامی: به‌گشتی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که ئێستا دژبه‌ری رێژیمی ئیسلامیی ئێرانن به ریفۆرمخوازیشه‌وه، هه‌رچه‌نده که‌متر به‌شداری بکه‌ن ئه‌وه‌نده کاریگه‌ریی نه‌رێنیی له‌سه‌ر رێژیمی ئێران هه‌یه من بڕوام وا نییه که له شه‌رعییه‌تی رێژیم له ناوخۆی ئێران که‌م بکاته‌وه چونکه رێژیمی ئیسلامی پاش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكۆماریی ئه‌حمه‌دی‌نژاد شه‌رعیه‌تی خۆی له ده‌ست داوه. كه وابوو، کاریگه‌ریی به‌شداریی نه‌کردن ته‌نیا بۆ دونیای ده‌ره‌وه ده‌بێت و ئێستاش هه‌ر که‌س باس له له‌ده‌ست دانی شه‌رعییه‌تی رێژیم ده‌کات به بـڕوای من هیچ کاریگه‌رییه‌کی نییه چۆنکه دیکتاتۆره‌کان خۆ حکوومه‌تی خه‌ڵکی نین هه‌تا له خه‌ڵک ره‌وایی خۆیان وه‌ربگرن. حیزبی دێموکرات پێشتریش گوتبووی که ئه‌و رێژیمه ره‌وایی خۆی له‌ده‌ست داوه به‌ڵام دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌حمه‌دی نژاد ئه‌و شته بۆ بیروڕای جیهان و خه‌ڵکی ئێران روون بووه‌وه. فه‌رز بکه‌ین ئێستا خه‌ڵک به‌شداریی له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی کرد و نوێنه‌ری دڵخوازیانیان هه‌ڵبژارد، ئایا ئه‌و نوێنه‌رانه له مه‌جلیسدا ئیختیاراتی ده‌نگی خۆیان هه‌یه؟ ئایا ده‌توانن یاسایه‌ک په‌سند بکه‌ن به بێ ره‌زایه‌تی وه‌لیی فه‌قیه؟ له پێکهاته‌ی رێژیمی ئیسلامی‌دا وه‌لیی فه‌قیه بـڕیارده‌ری ره‌هایه، ئه‌و ده‌توانێ بڕیاره‌کانی تێکـڕای نیهاده به‌ناو فه‌رمی و نافه‌رمییه‌کانی هه‌ڵبوه‌شینێته‌وه. بۆیه ده‌بی ئێمه هه‌موو که‌س چ دژبه‌ر و چ لایه‌نگرانیان هان بدین بۆ ئه‌وه به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا نه‌که‌ن هه‌تا کاریگه‌ریی له‌سه‌ر بیروڕای گشتی له ده‌ره‌وه‌دا ده‌بێت.
کۆمه‌ڵێک میکانیزم هه‌یه که رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ راکێشانی خه‌ڵک بۆ سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان که‌ڵکی لێوه‌ر ده‌گرێت که خه‌ڵک ده‌بێ له‌وه وشیار بێ، یه‌کێک له‌و میکانیزمانه ناکۆکیی نێوان عه‌شیره‌ته‌کانی ناوچه‌کانی ئێرانه، یه‌کێکی دیکه ناکۆکیی نێوان حیزب و لایه‌نه‌کانه که ره‌نگه به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ که‌ڵکی لێوه‌ر بگرێت، یه‌کێکی دیکه‌ش له‌و ته‌رفه‌ندانه ئیمکاناتێکه که له به‌رده‌ستی دایه، رێژیم هه‌ر ئیمکاناتێکی له‌به‌رده‌ستدا بیت بۆ راکێشانی زێده‌تری خه‌ڵک بۆ سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان که‌ڵکی لێوه‌ر ده‌گرێت. بڵاو کردنه‌وه‌ی پاره له نێو خه‌ڵکدا وه‌ک پاره دان به پاڵێوراوان بۆ داوه‌تی خه‌ڵک بۆ میوانی و ... هتد، له‌و شوێنانه‌ش که بزانێ هه‌ڕه‌شه به که‌ڵکه ده‌یکات. ئێستا کۆمه‌ڵێک خه‌ڵک مووچه‌خۆره، ره‌نگه هه‌ڕه‌شه له‌وانه بکات که ئه‌گه‌ر نه‌یه‌نه سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان، نانتان ده‌بـڕین، به‌ڵام من له‌و باوه‌ڕه دام هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ساڵه ناتوانێت وه‌کوو ساڵه‌کانی پێشوو ئامانجه‌کانی خۆی بپێکێت چونکه حیزبه سیاسییه‌کان و ئوپۆزسیۆن به‌گشتی له‌سه‌ر به‌شداری نه‌کردن کۆده‌نگن. جگه له‌وه‌ش خودی ده‌زگای ده‌سه‌ڵات ئێستا بۆته ئوپۆزسیۆن و ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که بۆ مووسه‌وی و که‌ڕوبی ده‌ستیان دایه ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین جه‌ماعه‌تێکی که‌م نه‌بوون و ئێستاش هیج کات لایه‌نگرانی ئه‌وانه قه‌د ده‌نگ به رێژیمی ئیسلامیی ئیران ناده‌ن، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ریفۆرمخوازه‌کانیش باس له‌وه ده‌که‌ن که به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان هیچ مانا و مه‌فهوومێکی نییه مه‌گه‌ر ئه‌و ته‌رفه‌ندانه‌ی که خه‌ڵک ده‌بێ لێیان وشیار بێت. وه‌کوو دروست کردنی ناکۆکی له‌و ناوچانه‌دا که ئازه‌ری و فارسی تێدا ده‌ژین یان ناوچه عه‌شیره‌ییه‌کان دروست بکات، خه‌ڵک ده‌بێ وشیار بێت. ئێمه نا‌ڵێن هه‌موو پاڵێوراوه‌کان باش نین به‌ڵام خه‌ڵک ده‌بێ له بیری ئه‌وه‌دا بن که به‌ره‌ورووی نیزام ببنه‌وه و به‌شداری نه‌که‌ن ئه‌وه به بیرورای گشتی بگه‌یه‌نێ که ئه‌و رێژیمه‌ی قه‌بووڵ نییه ئه‌گه‌ریش پاڵێراوێکیش خۆشناو بوو و به بۆنه‌ی ئه‌وه‌وه به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بکرێت به‌و مانایه‌یه که مۆری ته‌یید له رێژیمی ئیسلامیی ئێران ده‌درێ له‌و نێوه‌شدا پاڵێوراوه‌کان بوونه‌ته قوربانیی سیاسه‌ته‌کانی ریژیم وخۆشیان ده‌زانن که له 30 ساڵی رابردوودا هیچ کاریگه‌رییه‌کان له‌سه‌ر حه‌وزه‌ی ئینتیخابی‌ی خۆیان نه‌بووه،
من ئێستا له‌و بڕوایه دام که ئه‌وانه‌ی که له رێژیم ترازاون یان ئه‌و پاڵێوراوانه که ره‌تی سه‌لاحیه‌ت کراون پێیان خۆش نییه له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌دا به‌شداری بکه‌ن هه‌ر چه‌نده ژماره‌یه‌ک له‌وانه‌ی هێناوه ئه‌ویش به بۆنه‌ی ئه‌وه‌یه که بتوانێ به‌و شێوه کۆمه‌ڵێکی زۆرتر به‌شداری بکه‌ن ده‌بێ خه‌ڵک هه‌وڵی ئه‌وه بدا ئه‌و خاڵه ببینێته‌وه.
ک/مــــــــــیدیا: به‌له‌به‌ر چاو گرتنی پێشوازیی خه‌ڵک له جه‌ندین بانگه‌وازی حیزبی دێموکرات له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ داخستنی دووکان و بازار و ... هتد، ئایا خه‌ڵک ئه‌مجاره پێشوازی له بانگه‌وازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ته‌حریمی خولی نۆیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی رێژیم ده‌کات؟
ک. به‌هرامی: من له‌و بـڕوایه دام که خه‌ڵک وشیار بۆته‌وه و خه‌ڵک وڵامی بانگه‌وازه‌کانی حیزبی له بۆنه‌کاندا داوه‌ته‌وه و خه‌ڵکی کوردیش ده‌زانێ که رێژیمی ئیسلامیی ئێران نه‌ک هیچ کارێکی هه‌تا ئێستا بۆ خه‌ڵک نه‌کردووه، به‌ڵکوو دوژمنایه‌تیی خۆی له‌هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورددا سه‌لماندووه. ره‌نگه ژماره‌یه‌ک مووچه‌خۆری له ده‌وری خۆی کۆکردبێته‌وه و که پێی وایه بتوانێ له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه کاریگه‌ریی بخاته سه‌ر خه‌ڵک، به‌ڵام کوردستان چه‌نده له سه‌رده‌می شا ته‌ریک خرابوو، هێنده‌ی تر له بواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و ... هتد ته‌ریكی خستووته‌وه. هه‌ر چه‌نده کورد له بواری سیاسییه‌وه له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ی ئێران پێشکه‌وتووتره چونکه 33 ساڵ پێش، نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌نگی "نا" به رێژیمی ئیسلامیی ئێران دا، به‌ڵام ئێستا به بـڕوای من خه‌ڵک هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له بیر ماوه. له یه‌ک شوینی هه‌رێمی کوردستاندا کارێک بنیاتی و ئابووری نه‌کراوه که لاوانی کورد بتوانن که‌ڵکی لێوه‌ر بگرن و ببێته سه‌رچاوه بۆیان. من به‌وه خۆش بینم که کاریگه‌ریی ده‌بێ، ئێستا له كوردستان خۆ کاندیدكردن كه‌مه، بۆ نموونه له شاری پاوه هیچ که‌س خۆی کاندید نه‌کردووه . من دڵنیام که ریژیم بۆ خۆی سندووقه‌کان پڕ ده‌کاته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵک ده‌بێ وریا بێ نه‌چێته نێو سه‌فی ده‌نگده‌ران و ده‌نگی ره‌وایی به‌و رێژیمه نه‌ده‌ن. هه‌ندێ که‌س ده‌ڵێن من ده‌چم به‌ڵام ده‌نگ ناده‌م، له‌و باره‌وه ده‌بێ بڵێم که هه‌ر که‌س چوو نێو سه‌فی ده‌نگدانه‌وه یانێ ده‌نگی داوه، ته‌نانه‌ت رێژیمی ئیسلامیی ئێران سندووقی پـڕی ناوێ به‌ڵکوو سه‌فی پـڕی ده‌وێ بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی و سه‌پاندنی ره‌وایی خۆی له نێو بیروڕای گشتی. ئێمه داوامان له خه‌ڵک ئه‌وه‌یه که نه‌چن به‌شداری نه‌که‌ن و ده‌بی ئه‌و متمانه‌یان به رێبه‌ری جووڵانه‌وه‌ی کورد وه‌کو هه‌تا ئێستا بوویانه، هه‌بێ و به‌شداری کردنیان به مانای ته‌ییدی رێژیمی ئێرانه و مۆرێکه بۆ ته‌ییدی هه‌موو ئه‌و جینایه‌تانه‌ی که رێژیمی ئیسلامیی ئێران له‌هه‌مبه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد کردوویه‌تی و رێژیمیش له ئه‌گه‌ری کۆده‌نگیی خه‌ڵک هیچی پێ ناکرێت.


