رێوڕه‌سمی کۆتایی ده‌وره‌ی 201ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه، له فێرگه‌ی سیاسی ــ نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌ڕێوه چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 30ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، رێوڕه‌سمی کۆتایی ده‌وه‌ره‌ی 201ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه، به به‌شداریی به‌ڕێزان "چه‌کۆ ره‌حیمی" و "عومه‌ر غوڵام‌عه‌لی" ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له فێرگه‌ی سیاسی ــ نیزامیی حیزب به‌ڕێوه چوو.
رێوڕه‌سمه‌که به سروودی نه‌ته‌وه‌یی "ئه‌ی ره‌قیب" له‌لایه‌ن به‌شدارانی ده‌وره‌وه ده‌ستی پێ‌کرد.
به‌شی یه‌که‌می رێوڕه‌سمه‌که رێژه‌ی نیزامیی و حه‌ره‌کاتی شه‌ڕی سه‌رنێزه بوو که له‌لایه‌ن به‌شدارانی ده‌وره‌وه نمایش درا.
به‌شی دووهه‌می ئه‌م رێوڕه‌سمه له ساڵۆنی رێوڕه‌سمه‌کانی فێرگه‌دا به‌ڕێوه‌چوو. سه‌ره‌تا به‌ڕێز "عومه‌ر غوڵام‌عه‌لی" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی ناوه‌ندی 2ی کوردستان، وته‌یه‌کی به‌م بۆنه‌یه‌وه پێشکه‌ش کرد.
راپۆرتی ئامووزشی ده‌وره له‌لایه‌ن "به‌همه‌ن که‌ریمی" یه‌کێک له مامۆستاکانی فێرگه‌وه پێشکه‌ش کرا.
په‌یامی به‌شدارانی ده‌وره له‌لایه‌ن "له‌یلا شه‌که‌ری" به‌شداربووی ده‌وره‌وه، خوێندرایه‌وه. له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م مه‌راسیمه‌دا سه‌رکه‌وتووانی ده‌وره خه‌ڵات کران که ئه‌م خه‌ڵاتانه له لایه‌ن به‌ڕێز "چه‌کۆ ره‌حیمی" ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و "نه‌جمه‌دین هاشمی" به‌رپرسی نه‌خۆشخانه‌ی ئازادییه‌وه دابه‌ش کران.
له نێوئاخنی بڕگه‌کانی رێوره‌سمه‌که‌دا چه‌ندین گۆرانی له‌لایه‌ن به‌شدارانی ده‌وره و هونه‌مه‌ندانی پێشمه‌رگه‌وه پێشکه‌ش کرا.
ک/مـــــــــیدیا


