Home هه‌واڵه‌کان راگەیەندراوی کۆمیتەی بەرێوەبەریی یەکیەتیی ژنان هەڵبژێردراوی کۆنگرەی دووهەم بە بۆنەی کۆتایی هاتنی سەرکەوتوانەی کۆنگرەکەمان

راگەیەندراوی کۆمیتەی بەرێوەبەریی یەکیەتیی ژنان هەڵبژێردراوی کۆنگرەی دووهەم بە بۆنەی کۆتایی هاتنی سەرکەوتوانەی کۆنگرەکەمان

YJDKIیه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران به‌ بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی دووهه‌م به‌یاننامه‌یه‌کیان بڵاو کردۆته‌وه.

ده‌قی به‌یاننامه‌که‌ به‌م شێوه‌یه:

ئەندامان و لایەنگرانی یەکیەتیی ژنان

ژنانی مافخواز و خەباتگێری کوردستان

بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی

خۆمان بە بەختەوەر دەزانین کە بە هەموو لایەک رابگەینین، کە یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دووهەمین کۆنگرەی خۆیدا، کۆنگرەی "گەشەی بیری ژنان" و لە ژێر دروشمی "دابین بوونی مافی ژن، گارانتیی ئازادی و دێموکراسییە"، دوای دوو رۆژ کار و تێکۆشانی بەردەوامی ئەندامانی کۆنگرە، توانیی سەرکەوتوانە کۆتایی بە کاری خۆی بهێنێت.

کۆنگرەی دووهەمی یەکیەتیی ژنان لە هەڵومەرجێکی تایبەتیی ناوچەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و بە تایبەت ئێراندا، بەرێوەچوو و ئەم ئاڵوگۆڕانە بوونە هۆکاری ئەوە کە ئەمـڕۆ زیاتر لە هەر کاتێک هەست بە پێویستی تێکۆشانی پتر بکەین. بەوەش ئاگادارین کە ئێران بە هۆی گوشارە نێونەتەوەییەکان لە لایەک و بارودۆخی نالەباری ئابووری و هەروەها زەبر و زەنگ و گوشاری حکوومەتی ئیسلامی لە سەر خەڵکی بێ‌دەرەتانی ئێران و بە تایبەت ژنان لە لایەکی دیکەوە، رۆژبەدوای رۆژ لەگەڵ دژواری زیاتر بەرەوڕوو دەبێتەوە.

ئەندامانی یەکیەتیی ژنان بە لەبەر چاو گرتنی ئەم بارودۆخە، بە هەست بە بەرپرسایەتییەکی بێ‌وێنە، بارودۆخی هەنووکەیی جیهان و ئێرانیان هەڵسەنگاند و بە بەستنی کۆنگرەی دووهەم توانیان بە شێوەیەکی تەواو دێموکرات، بەڕێوەبەرییەکی نوێ‌ هەڵبژێرن. ئەم بەڕێوەبەرییە لەلایەن کۆنگرەوە راسپێردراوە کە لەهەمبەر ئاڵوگۆرەکانی ناوچە وشیارانە و وردبینانە هەڵوێست بگرێت و لە هەموو دەرفەتەکان بە قازانجی سەربەستی و ئازادیی ژنانی کوردستانی ئێراندا کەڵک وەربگرێ‌.

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک بەرابردووترین رێکخراوی تایبەت بە ژنان لە مێژووی خەباتی نەتەوەی کورددا، بە پشتیوانیی کۆماری کوردستان و بەتایبەت دامەزرێنەری کۆمار، پێشەوا قازی محەممەدی نەمڕ و هاوسەری سەربەرزی ئەم رێبەرە مینا خانم و کچەکانی، دامەزرا و بوو بە پێشەنگی خەبات بۆ ژنانی کورد لە کوردستانی ئێران. داوا لە هەموو ئەندامانی یەکیەتی ژنان دەکەین کە بە لەبەرچاو گرتنی ئەم گرینگیە، بە توانا و هێزێکی زیاترەوە پەیوەست بە ریزەکانی یەکیەیتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران بن و بە هاوکاریی ئەم رێکخراوە و پشتیوانیی پیاوانی رووناکبیر، ببنە دەنگی ژنی کورد لە کوردستانی ئێران.

لە ناخی دڵمان سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی ئەو هێز و لایەنانە دەکەین کە لە بەڕێوەبردنی کۆنگرەکەمان هاوکارییان کردووین لە سەرەوەی هەموویانەوە حیزیی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەموو ئۆرگانەکانی پێوەندیدار بەم حیزبە.

کۆنگرەکەمان کاتژمێر 5ی بەیانی رۆژی 25ی رێبەندانی 1390ی هەتاوی کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

                                                  کۆمیتەی بەڕێوەبەریی گشتی

                                         یەکیەیتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

                                                 30ی رێبەندانی 1390ی هەتاوی

 

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل وێڕای پێداگری لەسەر چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناوکیی ئێران، گوتی، گەلاڵەی هێرشی نیزامی بۆ ئێران بە تەواوی ئامادە کراوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتزامیەکانی رێژیم لە شاری سەرباز، کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار، یان گیانیان لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێ‌شەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

پاش دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانووسان لە نێوان رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بێ هیچ بەرئەنجامێک کۆتایی پێهات.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

هاووڵاتییەکی بانەیی بەناوی "موتەلیب ئەحمەدیان" سزای ٣٠ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای سەقزەوە بەسەردا سەپاوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

تەقەی هێزی ئینتیزامیی رێژیم لە ماشینێکی جۆری پەیکان، کوژرانی دوو هاووڵاتیی کوردی لێکەوتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بەرپرسانی رێژیم بێ‌هیوایی و بێ متمانەیی خۆیان لەهەمبەر دانووستانەکان لەگەڵ رۆژئاوا دەربڕیوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ