"حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی" جێگری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له رێوڕسمی 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان، له شاری هه‌ولێر، په‌یامێکی پێشکه‌ش کرد.
ئه‌مه ده‌قی په‌یامه‌که‌یه:
به‌ڕێز سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
به‌ڕێز سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
به‌ڕێزان، به‌شدارانی رێوڕه‌سمی 66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان
به سڵاو و رێزی تایبه‌ت!
خۆشحاڵین که له ژێر چاوه‌دێری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی یادی 66 ساڵه‌ی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان ئه‌و بۆنه مێژووییه پێکهاتووه. ئه‌و هه‌ڵوێسته نیشتمانییه له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی به‌رزی به‌ڕێزیان و به‌ڕێوه‌به‌رانییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، که جێگای رێزلێنانه.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وه‌ک دامه‌زرێنه‌ری کۆماری کوردستان و درێژه‌ده‌ری رێبازی پێشه‌وای نه‌مر قازی محه‌ممه‌د، به‌رده‌وام له خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی کۆماری کوردستان وێـڕای ده‌ربـڕینی ئه‌مه‌گناسی به‌رانبه‌ر به‌م هه‌نگاوه، یادکردنه‌وه له کۆمار به ئه‌رکی هه‌موو کوردێک ده‌زانێ چوونکه کۆماری کوردستان ده‌سکه‌وتی مێژوویی بۆ هه‌موو رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورده.
کۆماری کوردستان گه‌لێک ده‌سکه‌وتی هه‌بوون، یه‌کێک له‌و ئه‌زموونانه‌ی کۆماری کوردستان هاودڵی و به‌شداریی کوردی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان به‌تایبه‌تی کورده‌کانی عێراق و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه بارزانییه‌کان به سه‌رۆکایه‌تی خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بارزانییه که نیشانی دا کۆمار هیوای هه‌موان و ئامانجه‌کانی ئامانجی هه‌مووانه، و کۆماریش ئه‌و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی وه‌ک خانه‌خۆی و به‌شدار له‌و کیانه کوردییه‌دا سه‌یر کردووه و ئه‌وه ئه‌زموونێکه که ئه‌مڕۆش ده‌بێ پێڕه‌وی لێی بکرێ و ده‌ستکه‌وتی کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌ک به ده‌سکه‌وتی هه‌موو کورد دابندرێ. ئه‌وه‌ش که ئه‌مـڕۆ یادی ئه‌م کۆماره له پارچه‌یه‌کی رزگارکراوی کوردستان و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی کوردستاندا به‌ڕێزه‌وه ده‌کرێته‌وه ده‌ربـڕی هه‌مان هه‌ست و هه‌مان یه‌ک ئامانجییه.
ئه‌و رێوڕه‌سمی یادکرنه‌وه له کۆماری کوردستان له کاتێکدا پێکهاتووه که هه‌ڵومه‌رجی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی پتر له جاران له به‌رژه‌وه‌ندیی کورد دایه و ئاڵوگۆڕه خێراکان ئه‌وه ده‌خوازن که کوردیش له هه‌ر ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانێک که‌ڵکی پێوێست وه‌ربگرێ و به پشتگیری کورد له هه‌ر پارچه‌یه‌ک له خه‌باتی کورد، پارچه‌کانی دیکه بتوانێ ده‌ره‌تانی به‌ره‌وپێشچوونی زیاتر بـڕه‌خسێنێ به‌تایبه‌ت که ئه‌زموونی هه‌رێمی کوردستان و ده‌سکه‌وته دێموکراتیکه‌کانی سیمایه‌کی ئه‌مڕۆیی به رای گشتیی نیشان داوه و ده‌ریخستووه که کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئاشتیخواز و ئوگری وێک‌هه‌ڵکردن و پێکه‌وه ژیانه و ده‌توانێ فاکتۆرێک بێ له پاراستنی به‌ها مرۆیییه‌کان و سه‌قامگیریی ئاشتی و دێموکراسی، هیوادارین ئه‌م بۆنانه ببنه هه‌وێنی یه‌کیه‌تی و یه‌کریزی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان و هه‌ستی هاوخه‌باتییان به‌هێزتر و به‌رین‌تر بکاته‌وه.
جارێکی دیکه سوپاس و پێزانینمان بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان
به‌رز‌و پیرۆز بێ یادی کۆماری کوردستان و خه‌بات بۆ وه‌دیهێنانه‌وه‌ی ئامانجه‌کانی کۆمار به‌رده‌وام و سه‌رکه‌وتوو بێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ده‌فته‌ری سیاسی
30ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی
19ی فێوریه‌ی 2012ی زایینی


