کونفڕانسێک له ژێر ناوی "به‌هاری عه‌ره‌بی و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئێران" له‌لایه‌ن رێکخراوی ئاڵمانی بۆ مافی مرۆڤ له ئێران و به هاوکاریی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئوتریش، به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 29ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، کونفـڕانسێک له ژێر ناوی "به‌هاری عه‌ره‌بی و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئێران" له‌لایه‌ن رێکخراوی ئاڵمانی بۆ مافی مرۆڤ له ئێران و به هاوکاریی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان ــ ئوتریش، به به‌شداریی "بیرگیت چێرها" رۆژنامه‌نووس، "دوکتور مێرۆ عه‌لیار" نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ، "دوکتور مسته‌فا ئازمایش" شاره‌زای ئایینی و "هیوا به‌هرامی" نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان، له وڵاتی ئوتریش به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌و کونفڕانسه له‌لایه‌ن "هێلمۆنت گابێل" رۆژنامه‌نووس و سه‌رۆکی رێکخراوی ئاڵمانی بۆ مافی مرۆڤ له ئێران به‌ڕێوه چوو که ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی له خۆ گرتبوو:
ــ سه‌رهه‌ڵدانی به‌هاری عه‌ره‌بی و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئێران
ــ بارودۆخی ئوپۆزسیۆنی رێژیمی ئێران و رێگا چاره‌کانی نزیک بوونه‌وه‌ی لایه‌نه جیاجیاکان و گرتنه‌به‌ری دیالۆگ
ــ هه‌لومه‌رجی ناوخۆی ئێران به‌گشتی و نه‌ته‌وه بن‌ده‌سته‌کانی ئه‌و وڵاته به‌تایبه‌تی
ــ دۆزی مافی مرۆڤ له ئێران و کوردستان
ــ سیاسه‌تی وڵاتانی رۆژئاوا له‌هه‌مبه‌ر رێژیمی ئێران و کاریگه‌ریی گه‌مارۆ ئابوورییه‌کان
له‌م کونفڕانسه‌دا کۆمه‌ڵێک هاو‌وڵاتیی کورد و ئێرانی و ئوتریشی و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌شدارییان بوون.
ک/مــــــــیدیا



