مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له رێوڕه‌سمی 66مین ساڵـڕۆی دامه‌زرانی کۆماری کوردستاندا گوتی، "کاتی ئه‌وه هاتووه له‌سه‌ر
مافی خۆمان بـڕیار بده‌ین و ئه‌و سه‌رده‌مه رۆیشت که‌س له‌وه بیر بکاته‌وه که خوێنی کورد به ده‌ستی کورد بـڕژێت".
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، "مه‌سعوود بارزانی"
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له رێوڕه‌سمی 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له شاری هه‌ولێردا په‌یامێکی پێشکه‌ش کرد و له په‌یامه‌که‌یدا بارزانی گوتی: "ئێمه‌ی کورد بوونی خۆمانمان سه‌لماند و ناسنامه‌ی خۆشمان پاراست و ئێستاش کاتی ئه‌وه هاتووه بـڕیار له‌سه‌ر مافی خۆمان بده‌ین و ئه‌زموونه‌کانمان بپارێزین، هه‌روه‌ها ئه‌و کێشانه‌ی که هه‌مانه به وتوویێژ و دیالۆگ چاره‌سه‌ی بکه‌ین و له‌وپێناوه‌شدا ده‌بێ پشوودرێژ بین".
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له درێژه‌ی وته‌کانیدا سه‌باره‌ت به رۆیشتنی بارزانییه‌کان بۆ نێو کۆماری کوردستان و رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، گوتی: "بارزانیی نه‌مر بۆی گێڕاومه‌ته‌وه، کاتێک کۆماری کوردستان راگه‌یه‌ندرا، له‌گه‌ڵ شیخ ئه‌حمه‌د بـڕیارماندا بچین بۆ رۆژهه‌ڵات، دیاره له‌سه‌ر سنووره‌کان و له ماهابادیش به گه‌رمی پێشوازییان لێ‌کرا و به فه‌رمانی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د ماڵی خه‌ڵکی مه‌هاباد له‌گه‌ڵ بارزانییه‌کان به‌ش کراوه و هه‌روه‌ها بارزانی خۆی به سه‌ربازیکی کۆمار ناساندووه، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه پێشه‌وا له کاتی دادگایی کردنیدا به‌رگرییه‌کی توندی له بارزانی کردووه. پاشانیش پێشه‌وا ئاڵای کوردستانی به ئه‌مانه‌ت به ده‌ستی بارزانی سپاردووه".
ک/مــــــــیدیا


