ئه‌گه‌ری گرژی و ئاڵۆزیی له نێوان هێزه‌کانی ناوی فڕۆکه‌هه‌ڵگری ئه‌مریکایی هێزه نیزامییه‌کانی رێژیمی ئێران له ئاوه‌کانی که‌نداوی فارس له ئارا دایه و نزیک بوونه‌وه‌ی پاپۆڕێکی سپای پاسداران بۆته هۆی
هه‌ڵخڕاندنی هێزه ئه‌مریکاییه‌کان.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی "ندای سبز ێ‌زادی" و به پشت به‌ستن به رۆیتێرز، پاپۆڕێکی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێران، له کرده‌وه‌یه‌کی هه‌ڵخڕێنه‌رانه‌دا و به خێراییه‌کی زۆره‌وه به‌ره‌و ناوی فـڕۆکه‌هه‌ڵگری ئه‌مریکایی، که 4 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هاتۆته نێو ئاوه‌کانی که‌نداوی فارس، چووه و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که هێزه‌کانی ئه‌مریکاش دژکرده‌وه له خۆیان نیشان بده‌ن.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، هێزه نیزامییه‌کانی ئه‌مریکا پاش بینینی ئه‌و پاپۆڕه، هێلی کۆپتێری پارێزه‌ری ئه‌و ناوه هوشداری به‌و پاپۆڕه داوه و له ئاکامدا پاپۆڕه‌که ناچار بووه به‌گه‌ڕیته‌وه.
ئه‌و راپۆرته، کاتی نزیک بوونه‌وه‌ی پاپۆڕی سپای پاسداران به ناوه‌ی ئه‌مریکایی، به ئاڵۆز وه‌سف کردووه و نووسیویه‌تی: ئه‌و پاپۆڕه بچووکه به ره‌نگی خۆڵه‌مێشی هه‌تا دوایین ساته‌کان به خولانه‌وه‌یه‌کی خێرا، رێگاکه‌ی خۆی گۆڕیوه.
ناوی فـڕۆکه‌هه‌ڵگری ناسراو به "ئابراهام لینکێلن"، رۆژی سێ‌شه‌ممه‌ی رابردوو، له گه‌رووی هورموز له نزیکی قه‌راخ ئاوه‌کانی ئێران تێپه‌ڕ بووه.
ئه‌و ناوه توانای هه‌ڵگرتنی 80 فـڕۆکه و هێلی کۆپێری هه‌یه.
ک/مـــــــــیدیا


