کۆمه‌ڵێک له چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسیی ناوخۆی کوردستان سه‌باره‌ت به شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی رێژیمی ئێران به‌یاننامه‌یه‌کیان ده‌ر کردووه.
ده‌قی به‌یاننامه‌که به‌م شێوه‌یه:
هاونیشتمانانی خوشه‌ویست
کۆمه‌ڵانی وشیاری خه‌ڵکی کوردستان
ماوه‌ی 33 ساڵه که رێژیمی کۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر وڵاته‌که‌ماندا زاڵه، 33 ساڵه که هه‌موو چه‌شنه جینایه‌تێک ده‌رحه‌ق گه‌لانی وه‌زاڵه‌هاتووی وڵاته‌که‌مان ره‌وا ده‌دیترێت، له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری ئیسلامی به هه‌موو شێوازگه‌لێک هه‌وڵی داوه که سیمایه‌کی سه‌رده‌میانه له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک نیشان بدات. رێژیم بۆ ئه‌م کاره‌ش چه‌مکی هه‌ڵبژاردن که چه‌مکێکی هه‌ره گرینگی دێموکراسییه کردۆته ئامرازێک بۆ رازاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته پـڕ له تاوانه‌که‌ی. له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی کۆماری ئیسلامی ئه‌گه‌رچی زیاترلە 20 ده‌وره شانۆی به‌ناو هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه چووه به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه هه‌ر له ده‌سپێکه‌وه هه‌تا کۆتایی هاتنیان شانۆیه‌کی پلان داڕێژراو و گه‌ڵاڵه‌کراو بوونه و مۆره حه‌ڵقه به‌گوێکانی رێژیم له هه‌موو ده‌وره‌کاندا له سندووقه‌کانی ده‌نگدان هاتوونه ده‌ر و ره‌وانه‌ی مه‌جلیسی فه‌رمایشی کراون، له‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردنانه، سه‌ره‌ڕای بوونی مۆره ده‌سچین کراوه‌کانی رێژیم، گه‌لێک فیلتێری دیکه‌ش دانراون هه‌تاکوو به‌ناو نوێنه‌رانی خه‌ڵک له‌و فیلتێرانه تێپه‌ڕن و له‌سه‌ر کورسی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک دانیشن، نوێنه‌رانێک که بێ ئیزنی وه‌لی فه‌قیه مافی ده‌ربڕینی بچووکترین را و بۆچوونیان له‌هه‌مبه‌ر کێشه‌کانی خه‌ڵک و وڵات‌دا نییه. له‌درێژه‌ی ئه‌م شانۆگه‌ریانه‌دا بـڕیار وایه 12ی ره‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ نۆیه‌مین خولی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی به‌ڕێوه بچێت. به‌سرنجدان به‌م مێژوویه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی و ته‌حریمی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌کانی کوردستان و ئێران، ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵێک له چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نیی ناوخۆی کوردستان وێـڕای پشتیوانی له بانگه‌وازی ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنه‌کان که له‌لایه‌ن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران ده‌رکراوه، راده‌گه‌یه‌نین که بۆ کورت کردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی پڕ له نه‌هامه‌تی کۆماری ئیسلامی و شه‌رعیه‌ت نه‌دان به‌م رێژیمه ناچینه سه‌ر سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدان و داواش له گشت خه‌ڵکی کوردستان و ئێران ده‌که‌ین که له‌م شانۆگه‌ریه‌دا به‌شداری نه‌که‌ن و "نا "یه‌کی دیکه به ته‌واویه‌تی رێژیم بڵێنه‌وه.
سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌لانی ئێران و نه‌مان بۆ سه‌ره‌ڕۆیی دیکتاتۆریه‌تی ئاخووندی
کۆمه‌ڵێک له چالاکانی سیاسی و مه‌ده‌نیی ناوخۆی كوردستانی ئێران
28ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی


