له سه‌روبه‌ندی خولی نۆیه‌می شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیمی ئێران‌دا، ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌کانی رێژیم له شاری سنه ده‌ستیان داوه‌ته بڵاو
کردنه‌وه‌ی ماده‌ی خۆراکی له نێو چینی هه‌ژار و که‌م داهاتدا و هه‌تا به‌و شێوه‌یه خه‌ڵکێکی زۆرتر بۆ سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان رابکێشن.
رێژیم ئێران له‌مه‌ڕ به‌دی هاتنی دروشمی "به‌شداریی زۆرینه"ی خه‌ڵک له شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌ر جۆره فرت و فێڵێک که‌ڵک وه‌رده‌گرێ.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، هه‌وڵی زۆربه‌ی ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌کانی رێژیم له شاری سنه له‌پێناو راکێشانی زێده‌تری خه‌ڵک بۆ سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان چـڕتر بۆته‌وه و ئۆرگانی "جامعه‌ی معلولین"ی سه‌ربه ئیداره‌ی بێهزیستی له نێوان که‌سانێکدا که په‌روه‌نده‌ی که‌م‌ئه‌ندامیان هه‌یه، رۆن و برینجی بڵاو کردۆته‌وه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که ئیداره‌ی بێهزیستی ماوه‌یه‌که تووشی که‌میی بوودجه بووه.
رێژیم له رێکه‌وتی 26ی رێبه‌ندان له نێوان ژنانی بێ سه‌رپه‌رست رۆنی به ئه‌ندازه‌یه‌کی که‌میان بڵاو کردۆته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی رێژیم نه‌بووه هۆی خۆشحاڵیی خه‌ڵک، به‌ڵکوو ئه‌و کاره‌یان به بێ‌حورمه‌تی و بێ‌ڕیزی به که‌رامه‌تی هاووڵاتییانی کورد له قه‌ڵه‌م داوه.
ئه‌و کرده‌وه‌یه‌ی رێژیم دژکرده‌وه‌ی "نه‌رێنی"ی له نێوان هاووڵاتییانی سنه‌یی لێکه‌وته‌وه.
ک/مــــــــیدیا


