هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به سه‌رپه‌رستیی "لوقمان ئه‌حمه‌دی" نوێنه‌ری حیزب له بریتانیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی بنیاتی سه‌ده‌ی داهاتوو بۆ ئاشتی له
رۆژهه‌ڵاتی ناڤین چاوپێکه‌وتنی پێکهێنا.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 26ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، "لوقمان ئه‌حمه‌دی" نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستان له بریتانیا و "رزگار ئالانی" هاوکاری به‌شی پێوه‌ندییه‌کانی بریتانیا، چاویان به به‌رپرسانی "بنیاتی سه‌ده‌ی داهاتوو بۆ ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین" که‌وت.
بنیاتی سه‌ده‌ی داهاتوو بۆ ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناڤین یه‌کێک له چالاکترین بنیاته‌کانی بریتانیایه که بۆ وه‌دیهێنانی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست تێده‌کۆشێت و چه‌ندین ساڵه له‌گه‌ڵ لایه‌ن و هێزه دێموکراتیکه‌کانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له‌مه‌ڕ په‌ره‌پێدانی ئاشتی دێموکراسی کار ده‌کات.
له کۆبوونه‌وه‌ی نێوان نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکرات و ئه‌و بنیاته، له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێران به‌گشتی و کوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی و هاوکاری و هاوفیکریی حدک ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌و بنیاته باس کرا و "ویلیا‌م مووریس" له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌ختی کرده‌وه که ئێران و پرسی کورد به‌گشتی گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه و پێیان له‌سه‌ر ئه‌و‌ه‌دا گرته‌وه که بنیاته‌که‌یان له داهاتوودا کاری زێده‌تر له‌سه‌ر پرسی کورد و کوردستانی ئێران ده‌کات.
لوقمان ئه‌حمه‌دی نوێنه‌ری حیزب له بریتانیا باسێکی له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسیی ئێران و کوردستانی ئێران و هه‌روه‌ها فره نه‌ته‌وه بوونی ئێران و رۆڵی نه‌ته‌وه‌کانی پێکهێنه‌ری ئێران له به‌ره‌وپێش چوونی دێموکراسی و سه‌قامگیر کردنی ئاشتی له ئێرانی پاش رێژیمی ئیسلامیی ئێران‌دا کرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئێران به بێ دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵات به شێوه‌ی سیستمێکی فیدراڵی، ئاشتی و دێموکراسی له ئێران‌دا وه‌دی نایه‌ت.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر رۆڵی تێکده‌رانه و ئاژاوه‌گێڕانه‌ی رێژیمی ئێران له ناوچه و جیهان و هه‌لومه‌رجی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و ناوچه به‌گشتی ئالوگۆڕی بیروڕا له نیوان نوێنه‌رانی هه‌ر دوو لایه‌ندا کرا.
ک/مـــــــــیدیا


