ته‌یموور ئه‌لیاسی، نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، له به‌رنامه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیی ئورووپا، که بۆ باس کردن له‌سه‌ر قه‌یرانی
نێوان رێژیمی ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا پێکهاتبوو، به‌شداریی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ته‌یموور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری دایمیی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، به بانگهێشتنێکی فه‌رمی به‌شداریی له به‌رنامه‌ی "ژیۆپۆلیتیك" کرد.
به‌رنامه‌ی ژیۆپۆلیتیك، به‌رنامه‌یه‌کی سیاسیی حه‌فتانه‌یه که‌له ته‌لفزیۆنه‌کانی 1ی وڵاتی سویس، 5ی نێوده‌وڵه‌تیی فه‌ڕانسه، "ئارتێ"ی ئاڵمان‌دا بڵاو ده‌کرێته‌وه.
به‌رنامه‌که هه‌ر جارێک له‌سه‌ر قه‌یرانێکی نێوده‌وڵه‌تی باس ده‌کات که باسی ئه‌م جاره سه‌باره‌ت به "قه‌یرانی سیاسیی نێوان رێژیمی ئێران و ئیسراییل"، "ئایا هێرش ئێستا ده‌ستی پێکردووه" و "مه‌ترسیی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ له که‌نداوی فارس"، ته‌رخان کرابوو.
ته‌یموور ئه‌لیاسی له‌و به‌رنامه‌یه‌دا سه‌بارت به نێوه‌ڕۆکی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و به‌ڕێوه‌بردنی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای ویلایه‌تی فه‌قیه و سیاسه‌تی "ته‌ک نه‌ته‌وه‌یی، ته‌ک زمانی، ته‌ک ئایینی" و بێ‌به‌ش کردنی نه‌ته‌وه‌کانی "کورد، به‌لووچ، عه‌ره‌ب، ئازه‌ری و تورکمه‌ن" له مافه ره‌واکانیان، دوا.
نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران، تیشکی خسته سه‌ر سیاسه‌تی تیرۆر و سه‌رکوت، سێداره، به‌ردباران کردنی ژنان، جیاوازی دانانی سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له دژی نه‌ته‌وه‌کانی ئێران، له‌لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه و ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه.
ته‌یموور ئه‌لیاسی، له‌به‌شێکی دیکه له وڵامی پرسیاری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌دا، له‌مه‌ڕ گرینگی نه‌دان به پرسی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له ئێران ره‌خنه‌ی له وڵاتان و ده‌وڵه‌تانی رۆژئاوا گرت.
به‌رنامه‌ی "ژیۆپۆلیتیك" رۆژی یه‌ک‌شه‌ممه رێکه‌وتی 30ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، کاتژمێر 12:20 به کاتی ناوه‌ندیی ئورووپا له ته‌له‌فزیۆنه‌کانی (TSR1, TV5 Monde, Arte)دا بڵاو ده‌کرێته‌وه.
ک/مــــــــــیدیا





