رێژیمی سه‌ره‌رۆ فاشیستی كۆماری ئیسلامی له كاتی هاتنه سه‌ركاریه‌وه تا هه‌نووكه به هیچ جورێك مافی ژیانی بۆ حیزب و
گروپه سیاسیه‌كان له به‌رچاو نه‌گرتووه به‌ڵكوو پێشی به به‌شداری و ركه‌به‌ركێ و دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات له نێوان گروپه سیاسیه‌كاندا گرتووه و هه‌میشه‌ش به‌رێوه‌بردنی وڵاتی به تاقی ته‌نیا ویستووه كه ئه‌ویشی له یه‌ك حیزب و تاكێكی سه‌ره‌ڕۆدا پێناسه‌كردووه. ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ئه‌م رێژیمه خاوه‌نی سیستمێكی داخراو بێت و به‌رده‌وامیش قه‌یرانی ره‌وای بێت كه ئه‌مه‌ش خۆی سه‌رچاوه له به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك له كاروباری سیاسی وڵاتدایه.كۆماری ئیسلامی بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ڵێنه له مێژ ساڵه هه‌ستاوه به ئێكرانكردنی سناریۆێك به نێوی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانی ئیسلامی بۆفریودانی بیروڕای گشتی كه چوارساڵ جارێك به‌ڕێوه‌ی ده‌با، راسته له رواڵه‌تدا په‌ڕله‌مان یه‌كێ له سێ كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی كۆماری ئیسلامیه و ده‌بێ چوارساڵ جارێك ئاڵوگۆڕی تێدابكرێ و نوێنه‌رانی خه‌ڵكی تێدا بێ كه‌چی له بیدایه‌ته‌وه تاكوو ئێستا هه‌رگیز نه‌یتوانیوه ببێته جێگای هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانی وڵات و ته‌نانه‌ت رۆڵی جڤاكیشی تێدا قه‌ت نه‌بینراوه‌ته‌وه چوونكه ئه‌م به نێو په‌رله‌مانه به‌س به‌شێك بووه له به‌یتی رێبه‌ری و ئه‌و به نێو نوێنه‌رانه‌شی به‌س ته‌واوی هه‌وڵیان له‌و چوارساڵه رازیكردنی دڵی وه‌لی فه‌قیی بووه بۆیه وه‌ها په‌ڕله‌مانێك كه گوێ له مستی وه‌لی فه‌قیه و هیچ هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی ناكات له پسێناو جڤاكدا ته‌نانه‌ت پشتیوانیه‌كی تۆخ له سه‌ره‌ڕۆ و سه‌ركوتكه‌رانی ده‌نگی ئازادی خوازانه‌ی جڤاكیش ده‌كات بۆیه شیاوی ئه‌وه‌یه كه بایكۆت بكرێ تاكوو به‌م شێوه‌یه قه‌یرانی ره‌وای رێژیمی كۆماری ئیسلامی قوڵتربێته‌وه و به به‌شدارینه‌كردنی جڤاك ئه‌م سێناریۆیه‌ی رێژیمی ئیسلامی پووچه‌ڵ بێته‌وه كه ده‌یهه‌وێ به ئه‌م شانۆنامانه‌ی هه‌ڵبژاردن خه‌ڵكی له دیوێكی تاریك بخا تاكوو به دووی كڵاوێك ره‌شدا بگه‌ڕێن له كاتێكدا ئه‌و دیوه هیچ كڵاوێكیشی تێدا نیه.


