کۆڕی گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، بڕیارنامه‌یه‌کی له دژی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د په‌سند کردووه و تێیدا خوازیاری
ده‌ست له کێشانه‌وه‌ی سه‌رکۆماری سووریه له ده‌سه‌ڵاتدا کراوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی بی‌بی‌سی، ئه‌و بـڕیارنامه‌یه که رۆژی پێنج شه‌ممه رێکه‌وتی 27ی رێبه‌ندانی 1390 هه‌تاوی له رێکخراوی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان خرابووه به‌ر ده‌نگدان، به 137 ده‌نگی "ئه‌رێ" و 12 ده‌نگی "نا" په‌سند کرا.
وێڕای وڵاتانی چێن و رووسیه، رێژیمی ئێران و ڤێنزۆلا و کوره‌ی باکوور ده‌نگی "نا"یان به‌و بـڕیارنامه‌یه داوه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته هه‌رچه‌نده په‌سند کردنی ئه‌و بـڕیار نامه‌یه له کۆڕی گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان گارانتیی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌ک ئه‌نجومه‌نی ئاسایشتی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی نییه، به‌ڵام ده‌بێته هۆی گۆشه گیر کردنی وڵاتانی جین و رووسیه، که چه‌ند رۆژ پێش ئێستا ئه‌و بـڕیار نامه‌یان ڤێتۆ کردبوو.


