له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیمی ئێران، له‌مه‌ڕ ناچار کردنی خه‌ڵک بۆ به‌شداری له شانۆی
هه‌ڵبژاردنه‌کان، هێزه ئینتیزامییه‌کانی رێژیمی ئێران له شاری گیلان‌غه‌رب 20 هاووڵاتییان ده‌سبه‌سه‌ر کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێژیمی ئێران له سه‌روبه‌ندی شانۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌وڵ ده‌دات به دروست کردنی که‌ش و دۆخێکی تۆقێنه‌ر له نێوان هاووڵاتییان، خه‌ڵک ناچار به به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا بکات.
رێکه‌وتی 26ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی فه‌رهاد ته‌جری، نوێنه‌ری ئێستای شاری گیلان‌غه‌رب له مه‌جلیسی رێژیم، داوای له خه‌ڵکی ناوچه‌ی "چله" کردووه له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌و داوایه‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی و دژایه‌تیی خه‌ڵک به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه.
پاش ره‌ت کرانه‌وه‌ی داخوازیی نوێنه‌ری رێژیم و ناڕه‌زایه‌تیی هاووڵاتییانی گیلان‌غه‌رب، هێزه ئینتیزامییه‌کان، 20 که‌س له‌و هاووڵاتییه‌نه‌یان ده‌سبه‌سه‌ر کردووه و دواتر راپێچی زیندانی دیزڵ‌ئابادی شاری کرماشان کراون.
ک/مـــــــــیدیا


