ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ناوجه‌ی ژاوه‌رۆی مه‌ریوان، سه‌باره‌ت به شانۆگه‌ریی خولی نۆیه‌می هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی رێژیمی ئێران، به‌یاننامه‌یه‌کیان ده‌رکردووه.
ده‌قی به‌یاننامه‌که به‌م شێوه‌یه:
خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی کوردستان!
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران!
زیاتر له سێ ده‌یه‌یه که ده‌سه‌ڵاتدارانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران به سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌کانیانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر خه‌ڵکی ئێران‌دا سه‌پاندووه.
ئێرانێک که له نه‌ته‌وه‌گه‌لێکی وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد، تورک، عه‌ره‌ب، به‌لووچ و ... هتد پێکهاتووه، ئێمه رۆژانه ده‌سبه‌سه‌ر کردنی چالاکانی مه‌ده‌نی، خوێندکاری و فه‌رهه‌نگی له‌لایه‌ن رێژیمی ئیسلامیی ئێرانه دەبینین که له به‌ناو دادگاکانی ئه‌و رێژیمه به زیندانیی هه‌تاهه‌تایی، یان سێداره مه‌حکووم ده‌کرێن.
ئێستاش که‌له شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیمی ئێران نزیک ده‌بینه‌وه، رێژیم هه‌وڵه‌کانی خۆی بۆ هه‌رچی زیاتر راکێشانی خه‌ڵک بۆسه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان چـڕتر کردۆته‌وه، ئه‌مه له حاڵێک دایه که وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مریکا ته‌حریمی چه‌ند لایه‌نه‌یان به‌سه‌ر رێژیمی ئێران‌دا سه‌پاندووه، ده‌سه‌ڵاتداران و لێپرسراوانی رێژیم به راکێشانی خه‌ڵک بۆ سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان له‌مه‌ڕ پته‌وتر کردنی کورسیی ده‌سه‌ڵات، ده‌یانهه‌وێ ره‌وایی رێژیمه‌که‌یان نیشانی وڵاتانی رۆژئاوا بده‌ن .
ئێمه‌ش به رێزگرتن له هه‌زاران شه‌هیدی رێگای رزگاریی کوردستان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی له شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ڕه‌شه‌مه‌دا به‌شداری ناکه‌ین و داوا له رێبوارانی رێگای ئازادی و خه‌ڵکی شۆڕشگێری کوردستان ده‌که‌ین له شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به‌شداری نه‌که‌ن، چونکه رێژیمی ئیسلامیی ئێران خه‌ڵکی ئێران ته‌نیا بۆ به‌شداری کردن له شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان به سه‌ر پشک ده‌زانێ، نه‌ک بۆ به‌شداری کردن له ده‌سه‌ڵاتدا.
ئێمه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حدک ئێران له شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامیی رێژیمی ئێران‌دا به‌شداری ناکه‌ین و داوا له هاووڵاتییانیش ده‌که‌ین له‌و شانۆگه‌رییه‌دا به‌شداری نه‌که‌ین.
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
ژاوه‌رۆی مه‌ریوان


