رێوڕه‌سمی 2ی رێبه‌ندان 66مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان به به‌شداریی ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له کوردانی دانیشتووی وڵاتی سویس و حیزب و رێکخراوه‌کانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی 22ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، ٦٦مین ساڵـڕۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له‌لایه‌ن کۆمیتەکانی حدک ئێران و پارتی سوسیالیستی کوردستان لە سوئیس، به به‌شداریی ژمارەیەکی زۆر له کوردانی دانیشتووی، ئه‌و وڵاته و نوێنه‌رانی حیزب و رێکخراوه کوردستانییه‌کان به‌ڕێوه‌چوو.
رێوڕه‌سمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی "ئه‌ی ره‌قیب" و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی شه‌هیدانی کوردستان ده‌ستی پێ‌کرد.
په‌یامی هاوبه‌شی کۆمیته‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستان و پارتی سوسیالیستی کوردستان له سویس له‌لایه‌ن "نامدار سه‌فه‌ری" به‌رپرسی کۆمیته‌ی حدک ئێران ــ سویس خوێندرایه‌وه.
پاشان "رامیار خادمی" په‌یامی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی خوێنده‌وه و دواتر پارچه هه‌ڵبه‌ستێک که له‌لایه‌ن "عادڵ ئه‌لیاسی"یه‌وه ئاماده کرابوو، پێشکه‌ش به ئاماده بوان کرا.
کۆمه‌ڵێک په‌یام و برووسکه‌ی پیرۆزبایی له‌لایه‌ن هێز و ولایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان به ده‌ستی رێوڕسمه‌که گه‌یشتبوو‌ن که بریتین له:
ــ کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
ــ پارتی دێموکراتی کوردستان
ــ کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
ــ ته‌ڤگه‌ری دێموکراتی کوردستان
ــ حیزبی شیوعیی کوردستان
ــ رێکخراوی خه‌باتی کوردستانی ئێران
له به‌شێکی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا "شێخ مووس" به‌رپرسی یه‌کیه‌تیی دێموکراتی کورد له سووریه، سه‌باره‌ت به 2ی رێبه‌ندان و بارودۆخی ئێستای کوردستانی سووریه چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد.
رێوڕه‌سمه‌که به گۆرانیی هونه‌رمه‌ندان "سیرووس ئیمامی"، "فاتێ" و شایی و هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌شداران کۆتایی پێهات.
ک/مــــــــیدیا


