دووهه‌مین کۆنگره‌ی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران به ناوی کۆنگره‌ی "گه‌شه‌ی بیری ژنانه" به سه‌رکه‌وتووییه‌وه کۆتایی پێهات.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی 23ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، دووهه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له ژیر ناوی کۆنگروی "گه‌شه‌ی بیری ژنانه"، به به‌شداریی تێکـڕای نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی کونفـڕانسه‌کان له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستی پێ‌کرد و دوای چه‌ند رۆژ کاری به‌رده‌وام، راپۆرتی سیاسی ــ کۆمه‌ڵایه‌تیی ئاماده کراوی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری، به‌رنامه و پێڕه‌وی نێوخۆیی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کار و چالاکیی کۆمیته‌کانی یه‌کیه‌تیی ژنان له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و کار‌و و چالاکیی یه‌کیه‌تیی ژنان له رێکخراوی ئینتێر ناسیۆناڵ سوسیالیست، پاش تاوتوێ کردن و لێکدانه‌وه‌ی ورد، له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنگره‌وه ده‌نگی بۆ وه‌رگیرا و په‌سه‌ند کران.
له دانیشتنه‌کانی کۆتایی کۆنگره‌دا، 9 ئه‌ندامی ئه‌سڵی و 5 ئه‌ندامی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری له که‌ش و دۆخێکی دێموکراتیک‌دا هه‌ڵبژێردران و "ئیلهام چایچی" وه‌ک به‌رپرسی گشتی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی نوێوه هه‌ڵبژێردرا و کۆنگره پاش دوو رۆژ کاری به‌رده‌وام کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.
رێوره‌سمی کۆتایی دووهه‌مین کۆنگره‌ی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کۆنگره‌ی "گه‌شه‌ی بیری ژنانه" له رێکه‌وتی 25ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی به‌ڕێوه‌چوو.
ک/مــــــــــیدیا


