Home هه‌واڵه‌کان وتووێژی ماڵپەڕی کوردستان‌میدیا لەگەڵ "کەیهان یووسفی" سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وتووێژی ماڵپەڕی کوردستان‌میدیا لەگەڵ "کەیهان یووسفی" سکرتێری گشتیی یه‌کیه‌تیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران

keyhani-yousefiمژاری وتووێژ: خولی نۆیەمی هەڵبژاردنی مەجلیسی رێژیمی ئێران

چوارچێوەی باس: رۆڵی خوێندکاران لە "تەحریمی چالاک"دا

نۆیەمین خولی هەڵبژاردنی مەجلیسی رێژیمی ئێران بەڕێوەیە و ئەم هەڵبژاردنە لەلایەن ئوپۆزیسیۆنی ئێران بە گشتی تەحریم کراوە. ئێوە، یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیش لەو تەحریمەدا بەشدارن.

ک/مــــــــــیدیا: هەوڵەکانی خوێندکاران لە چ بوارێکەوە دەتوانێ‌ لە راستای تەحریمی هەڵبژادندا روڵ بگێڕێ‌ و ئەو رۆلە چ باندۆرێکی دەبێت؟

ک. یووسفی: کاتێک باس لە تەحریمی چالاکی هەڵبژاردنەکان دەکەین، بێگومان دەور و ئەرکی هەموو توێژ و چینەکانی کۆمەڵگا دەتوانێت گرنگ و شوێندار بێت، خوێندکارانیش وەکوو بەشێک لە پێکهاتەی کۆمەڵگای ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی دەتوانن دەوری تایبەتی خۆیان هەبێت. خوێندکار بە هۆی ئەو تایبەتمەندییەی کە هەیەتی واته‌ بوونی لە زانکۆ و پێگەی کۆمەڵایەتی بۆ وەدەستهێنانی زانست و مەعریفە، ئەرکێکی قورستر دەکەوێتە سەرشانی، وەکوو توێژێک کە دەتوانێت رۆڵی پێشەنگایەتی بگێڕی و قووڵتر لە خەڵکی ئاسایی چاودێری بەسەر سیاسەتەکانی حکوومەتدا بکات و بەرگری لە مافەکانی خەڵک بکات. کۆماری ئیسلامی لە هەر قۆناغێکی زەمەنیدا بە خوڵقاندنی قەیران و زەق کردنەوەی دیاردەیەک هەوڵی داوە کە بەجۆرێک لە جۆرەکان و بە شێوەیەکی پۆپۆلیستی خەڵک بکێشێتە سەر سندووقەکانی دەنگدان و رەنگە بەشێک لە خەڵکی ئاسایی ئێمە فرێوی ئەم پیلانەنانەی رێژیمان خواردبێت، بەڵام خوێندکاران بە هۆی بەهرەمەند بوون لە زانست و خوێندنەوی ئەو بەری پیلانەکانی رێژیم دەبێ رۆڵێکی تایبەت لە باری ئاشکرا کردنی پیلانەکانی رێژیم بگێڕن و رۆڵی ئاگاکەرەوەیان هەبێت واته‌ ناسان و ئاگایی بە خەڵک ببەخشن و سیاسەتە نگریسەکانی رێژیم بۆ خەڵک شرۆڤە بکەن هه‌تا بتوانن بڕیاری شیاو بدەن.

ک/مـــــــــیدیا: چ راسپاردەیەکتان بۆ خوێندکارانی نێوخۆی ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەتی هەیە کە بتوانن لەژێر زەخت و گوشاری چەندقاتی رێژیمدا لەسەریان، رۆڵی کارای خۆیان لە چالاکتر کردنی تەحریمی هەڵبژارن بگێڕن؟

ک. یووسفی: ئەرکێک کە لەم بارودۆخە هەستیارەدا دەکەوێتە سەرشانی خوێندکارانی دەروەست گرنگتر لە هەر کات و ساتێکی دیکەیە، بۆ؟ چونکە هەنووکە کۆماری ئیسلامی لەگەڵ شەپۆلێکی قەیران بەرەوڕوویە، قەیرانی ناوخۆیی و جیابوونەوەی بەشێک لە پێکهاتەی دەسەڵات، ئابلۆقە نێونەتەوەییەکان، دوور بوونەوەی بەشێک لە گرووپەکانی بەستراوە بە کۆماری ئیسلامی لە ناوچەدا لەم رێژیمە، نەمانی کارتێکەری ناوچەیی و هەروەها ئەگەری هێرشی سەربازی بۆسەر رێژیم و داڕمانی پێکهاتەی ئابووریی وڵات، وایکردووە کە رێژیم لە هەر کات و ساتێکی دیکە زۆرتر لە ژێر گوشاردا بێت، هەر بۆیە خوێندکاران دەتوانن بە روون کردنەوەی سیاسەتەکانی رێژیم و ئامانجەکانی بۆ راکشانی خەڵک بۆسەر سندووقەکانی دەنگدان، خەڵکی ئاسایی و نائاگا لە چوون بۆ سەر سندووقەکان ئاگادار بکەنەوە کە رۆیشتنی ئەوان بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان تەنیا قازانجێک کە دەتوانێت هەیبێت رەوایی دان بە رێژیمە و هەر بۆیەش ئەوان دەبێت لە نەبوونی حیزبە سیاسییەکان و راگەیاندنە سەربەخۆ و دژبەرەکاندا ئەرکی هۆشیار و ئاگاکردنەوەی خەڵک لە ئەستۆ بگرن.

ک/مــــــــــیدیا: ئێوە وەکوو یەکیەتیی خوێندکارانی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هه‌تا چەندە هەوڵتان داوە کە ئەم تەحریمە چالاکتر بکەن و هەوڵەکانتان لە چ چوارچێوەیەکدا خۆی دەنوێنێت؟

ک. یووسفی: بە هۆی ئەو زەخت و گوشارە و فەزای هەڕەشە و تۆقانەی کە بەسەر ئێراندا زاڵە، راستە رێگە نادرێت کە بە شێوەیەکی ئازاد چالاکی بکرێت و هەر بۆیەش ئێمەش یەک لەو رێکخراوانەیان بە مۆڵەتی یاسایی چالاکیمان لە نێو خۆ نیە، بەڵام ئێمە لە رێگەی ئەندامان و راگەیەنە گشتیەکانەوە هەوڵمان داوە و هەوڵیش دەدەین کە بتوانین خەڵک ئاگادار بکەینەوە و پانتایی تەحریمەکان بەربڵاوتر بکەینەوە. هەر لەم پێوەندییەشدا لە رێگەی گرتنی سیمناری زانستی و بە بەشداری کەسانی شارەزا و بڵاوکردنەوەی لە رێگەی کاناڵە ئاسمانییەکانەوە ویستوومان ده‌وری خۆمان لەم بوارەدا هەبێت. هەوڵەکانی ئێمەش بێ‏گومان هه‌تا کاتی بەڕێوەچوونی ئەو هەڵبژاردنەوە و دواتریش هەر بەردەوام دەبێت و هیوادارین کە خوێندکاران لەم بوارەدا بتوانن رۆڵێکی ئەکتیڤیان هەبێت و بە ئاگا کردنەوە و رێکخستی خەڵک رادەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا کەمتر بکەنەوە و رێژیم بەرەوڕووی قەیرانی رەوایی بکەنەوه.

 

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل: گەڵاڵەی هێرش بۆسەر رێژیمی ئێران ئامادەیە

باڵوێزی ئەمریکا لە ئیسراییل وێڕای پێداگری لەسەر چارەسەر کردنی ئاشتیخوازانەی بەرنامەی ناوکیی ئێران، گوتی، گەلاڵەی هێرشی نیزامی بۆ ئێران بە تەواوی ئامادە کراوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

داخوازی بۆ داسەپاندنی گەمارۆی ئابووریی نوێ لەدژی رێژیمی ئێران

هێری رید، بەرپرسی زۆرینەی دێمۆکراتی سێنای ئەمریکا داوای لە نوێنەرانی سێنا کردووە، دەنگ بە داسەپاندنی تەحریمی نوێ لە دژی رێژیمی ئێران بدەن.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

سەرەڕای تەحریمەکان، رێژیمی ئێران چەکوچۆڵ بۆ رێژیمی سووریە دەنێرێت

پسپۆڕانی ئەنجومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رایانگەیاندووە، سەرەڕای تەحریمی رێژیمی سووریە، ئێران چەکوچۆڵ بۆ ئەو رێژیمە دەنێرێت.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

ناڕەزایەتییەکانی بەلووچستان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

لە تێکهەڵچوونی نێوان خەڵکی بەلووچستان و هێزە ئینتزامیەکانی رێژیم لە شاری سەرباز، کۆمەڵێک هاووڵاتی بریندار، یان گیانیان لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

بڕیارنامەی نوێی کۆنگرێسی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران

کۆنگرێسی ئەمریکا رۆژی سێ‌شەممە بڕیارنامەیەکی خستە بەرباس کە تێیدا دەسەڵاتی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە پێوەندی لەگەڵ ئێران کەم دەکاتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەست دا

ئەندامێکی حیزبی دێمۆکرات لە ناوچەی شنۆ بە هۆی تەقەی هێزەکانی رێژیم گیانی لەدەست دا.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

دانووسانی ناوکیی رێژیمی ئێران و ئاژانس بێ ئەنجام کۆتایی پێهات

پاش دوو رۆژ کۆبوونەوە و دانووسان لە نێوان رێژیمی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناوکی، بێ هیچ بەرئەنجامێک کۆتایی پێهات.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

سزای ٣٠ ساڵ زیندان بۆ هاووڵاتییەکی بانەیی

هاووڵاتییەکی بانەیی بەناوی "موتەلیب ئەحمەدیان" سزای ٣٠ ساڵ زیندانی لەلایەن دادگای سەقزەوە بەسەردا سەپاوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

دوو هاووڵاتیی سنەیی بە هۆی تەقەی هێزە ئینتیزامییەکان کوژران

تەقەی هێزی ئینتیزامیی رێژیم لە ماشینێکی جۆری پەیکان، کوژرانی دوو هاووڵاتیی کوردی لێکەوتەوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بێ‌هیوایی پێش وەختی لێپرسراوانی رێژیم لە دانووستانە ناوکییەکان

بەرپرسانی رێژیم بێ‌هیوایی و بێ متمانەیی خۆیان لەهەمبەر دانووستانەکان لەگەڵ رۆژئاوا دەربڕیوە.

زیاتر بخوێنه‌وه‌ ‌

دواهه‌مین هه‌واڵ