وه‌زیری به‌رگریی ئیسراییل گوتوویه‌تی، زنجیره ته‌قینه‌وه‌کانی پێته‌ختی وڵاتی تایله‌ند، ده‌ستی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی تێدایه.
پاش ئه‌وه‌ی که رۆژی سێ‌شه‌ممه رێکه‌وتی 25ی رێبه‌ندان زنجیره‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له بانکۆکی پێته‌ختی وڵاتی تایله‌ند رووی دا، "ئیهوود باراک"
وه‌زیری به‌رگریی ئیسراییل، رێژیمی ئیسلامیی ئیرانی له ده‌ست بوون له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا تۆمه‌تبار کرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی بانکوک، دوێنێ سێ‌شه‌ممه سێ ته‌قینه‌وه له ده‌ڤه‌ری بازرگانیی پێته‌ختی وڵاتی تایله‌ند روویان دا که ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م له ماڵێکی سێ هاووڵاتیی ئێرانی که به کرێیان گرتبوو رووی داوه.
ته‌قینه‌وه‌ی دووهه‌میش له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه که ده‌یهه‌ویست به زۆره‌ملێ له تاسکییه‌کدا سه‌رکه‌وێت، به‌ڵام شۆفیری تاکسییه‌که رانه‌وه‌ستاوه و تیرۆرسیته‌که‌ش بۆمبێکی بۆ تاکسییه‌که هاویشتووه و له ئه‌نجامدا ته‌قیوه‌ته‌وه.
بۆمبی سێیه‌میش که ویستوویانه پۆلیس بکه‌نه ئامانج، سه‌رکه‌وتوو نه‌بووه و به‌سه‌ر تیرۆریسته‌که‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه له ئاکامدا تیرۆرستێک بریندار بووه.
پۆلیسی بانکوک گوتوویه‌تی: ئه‌و که‌سه که له ته‌قینه‌وه‌ی سێیه‌مدا بریندار بووه، ناسنامه‌ی ئێرانیی پێ بووه.
وه‌زیری به‌رگریی ئیسراییل له‌و پێوه‌ندییه‌دا گوتوویه‌تی: جارێکی دیکه رێژیمی ئیسلامیی ئێران و تاقم و گرووپه‌کانی سه‌ر به‌و رێژیمه سه‌لماندیان درێژه به کاری تیرۆرستیی خۆیان ده‌ده‌ن.
رۆژێک پێش ته‌قینه‌وه‌کانی بانکوک، له وڵاتانی گورجستان و هیند هێرش کرایه سه‌ر دیپلۆماتکاره ئیسرایلییه‌کان و سه‌رکۆماری ئیسراییل، رێژیمی ئێران و حیزبوڵڵای لوبنانی له‌و ته‌قینه‌وانه‌دا به به‌رپرسیار له‌قه‌ڵه‌م دا.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی بی‌بی‌سی، ئا‌مریكا پێشتر ئاگاداریی داوه که ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی له‌و وڵاته‌دا له ئارا دایه.
ک/مـــــــــیدیا


