ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له شاری ساین‌قه‌ڵا هێرشیان کردۆته سه‌ر گۆڕستانێک له‌سه‌ر رێگای هۆڵه سووره‌وه‌ن و کێلی گڵکۆی سه‌رجه‌م کورده‌کانی
ئه‌و گۆڕستانه‌یان شکاندووه.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، شه‌وی 23ی رێبه‌ندانی 1390ی هه‌تاوی، ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران له شاری ساین‌قه‌ڵا، هێرشیان کردۆته سه‌ر گۆڕستانێک و کێلی گڵکۆی تێکڕای کورده‌کانیان شکاندووه.
پاش ئه‌و رووداوه خه‌ڵکی شاری ساین‌قه‌ڵا، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربـڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و کرده‌وه دزێوه‌ی هێزه‌کانی رێژیم، کۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان پێکهێناوه.
ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵک ده‌بێته هۆی ئه‌وه که لێپرسراوانی رێژیم سه‌ردانی گۆرستانه‌که بکه‌ن، به‌ڵام لێپرسروان تۆمه‌تی ئه‌و کرده‌وه ده‌ده‌نه پاڵ خه‌ڵکی شاری بۆکان.
له‌و کرده‌وه‌دا ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی سه‌ربه رێژیم سه‌رجه‌م کێلی گۆڕی کورده‌کانیان شکاندووه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سرنجه که گۆڕی غه‌یره کورده‌کان به ساغی ماوه‌ته‌وه و ده‌ستکاری نه‌کراون.
رێژیمی ئیسلامیی ئێران به مه‌به‌ستی هه‌ڵخڕانی ده‌مارگرژی له نێوان پێکهاته جیاجیاکانی ناوچه‌کانی کوردستاندا له‌مه‌ڕ راکێشانیان بۆ سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان له هیج جۆره کرده‌وه‌یه‌ک خۆ ناوبوێریت.
نه‌ته‌وه‌کانی دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه له پیلانگێڕییه‌کانی رێژیم ئاگادارن و هۆشیاریی خه‌ڵک به‌رده‌وام بۆته هۆی پووچه‌ڵ بوونه‌وه‌ی ئه‌و پیلانانه.
ئه‌و گۆڕستانه له‌سه‌ر رێگای هۆڵه سووره‌وه‌ن هه‌ڵکه‌وتووه.
ک/مــــــــیدیا


