فرمانده‌یه‌ک که له ئه‌رتشی سووریه جیا بۆته‌وه رایگه‌یاندووه، هێزه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د له ژێر چاودێریی رێژیمی ئێران و رووسیه، له شاری حومس گازی کیمیایی به کار دێنن.
عه‌بدولسه‌لام ئه‌حمه‌د عه‌بدولڕه‌زاق، فه‌رمانده‌یه‌کی جودا بووی ئه‌رتشی رێژیمی سووریه له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ی گوتووه، هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د له ژێر چاودێریی پسپۆڕان و شاره‌زایانی ئێرانی و رووسی، گازی کیمیاییان له سووریه به کار دێنن هه‌تا بتوانن به ئاسانی بچنه نێو شاری حومس.
ئه‌و فرمانده‌یه که له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کیمیایی رێژیمی سووریه‌دا کاری کردووه، گوتوویه‌تی: رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د کۆمه‌ڵێک ماده‌ی ژه‌هراوی و خنکێنه‌ری له‌به‌ر ده‌ست دایه که رێژه‌یه‌کی که‌م له‌و ماده‌یه ده‌توانێ کۆمکوژیی بخولقێنێت.
هه‌روه‌ها ناوبراو په‌ڕژاوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش که ئه‌و ماده کیمیاییانه له ژێر چاودێریی پسپۆڕی ئێرانی و رووسی به‌کار دێت.
عه‌بدولسه‌لام ئه‌حمه‌د له درێژه‌ی قسه‌کانیدا سه‌باره‌ت به رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د گوتی: ته‌نیا پسپۆڕی و شاره‌زایی ئه‌رتشی سووریه، کوشتنی خه‌ڵکه و له چه‌ند رۆژی رابردوودا به کۆمه‌ڵ خه‌ڵکی سووریه‌یان کوشتووه.
به‌وته‌ی ناوبراو، ئێستا ره‌وشی جیابوونه‌وه و دابـڕان له ئه‌رتشی رێژیمی سووریه زۆر دژواره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بـڕیاردان له ده‌سه‌ڵاتی فرمانده‌کانی ئه‌رتشدا نه‌ماوه.
ک/مــــــــیدیا


