وڵاتانی ئورووپایی له‌مه‌ڕ ناردنی هێزی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی و کۆمکاری عه‌ره‌ب، بۆ راگرتنی توندوتیژی و سه‌رکوت له سووریه، پشتیوانیی خۆیان ده‌ربـڕیوه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ئه‌لعه‌ره‌بییه، یه‌کیه‌تیی ئورووپا رێکه‌وتی 24ی رێبه‌ندان رایگه‌یاندووه، له گه‌ڵاڵه‌ی یه‌کیه‌تیی عه‌ره‌ب له‌مه‌ڕ ناردنی هێزێکی هاوبه‌شی نێوده‌وڵه‌تی و عه‌ره‌بی بۆ پێشگیری له توندوتیژییه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌هه‌مبه‌ر خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته، پشتیوانی ده‌کات.
مایکل مان، وته‌بێژی کاترین ئه‌شتۆن، سه‌رپه‌رستی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ئورووپا رایگه‌یاندووه، ئێمه له هه‌ر گه‌ڵاڵه‌یه‌ک له‌مه‌ڕ پێشگیری له سه‌رکوته خوێناوییه‌کانی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د، وه‌ک چوونی هێزه‌کانی یه‌کیه‌تیی عه‌ره‌ب بۆ ئه‌و وڵاته به هاوکاریی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پاڵپشتی ده‌که‌ین.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه "سێرگی لاورۆ" وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی رووسیه له چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ "عه‌بدوڵڵا بن زاید" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی، گوتوویه‌تی: "پێش مه‌رجی ناردنێ هێزه‌کانی پاراستنی ئاشتی بۆ سووریه دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌یه‌که بۆ کۆتایی هێنان به توندوتیژییه‌کانی له‌و وڵاته.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ناوبراو له‌سه‌ر پاڵپشتی له دانووسانی سیاسی له‌مه‌ڕ ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به رێگاچاره‌یه‌کی گونجاو بۆ راگرتنی توندوتیژییه‌کان پێداگریی کردۆته‌وه.
له هه‌مان کاتدا "عه‌بدوڵڵا بن زاید" رایگه‌یاندووه، ده‌وڵه‌تی سووریه توانای پشتیوانی له خه‌ڵکی سووریه‌ی نییه و له ئه‌گه‌ری درێژه‌دان به توندوتیژیه‌کان هیچ رێگایه‌ک بۆ وتووێژ و دانووسان ناهێڵێته‌وه.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتوویه‌تی: ئێمه هیوادارین رێگا چاره‌یه‌کی له‌بار و ئاشتیخوزانه له‌مه‌ڕ راگرتنی توندوتیژی و سه‌رکوت له سووریه بره‌خسێت که له‌و پێوه‌ندییه‌دا هاوکاریی نێوده‌وڵه‌تی پێویسته".
ک/مـــــــــــیدیا


