مژاری وتووێژ: خولی نۆیەمی هەڵبژاردنی مەجلیسی رێژیمی ئێران
چوارچێوەی باس: رۆڵی راگەیاندن لە "تەحریمی چالاک"دا
لەم نزیكانە نۆیەمین خولی هەڵبژاردنی مەجلیسی رێژیمی ئێران بەڕێوە دەچێت. ئەم هەڵبژاردنە لەلایەن ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانییەوە تەحریم كراوە كە بە شێوەیەكی بەربڵاو ئۆپۆزیسیۆنی كوردی ئێران لەم تەحریمەدا چالاكە و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش باسی "تەحریمی چالاک"ی خستۆتە رۆژەڤەوە.
لە دوو بەرەی جیاوازدا ئوپۆزیسیۆن و دەسەەڵات شەپۆلی تەبلیغاتی لەمەڕ هەڵبژاردنی مەجلیسی رێژیمی وەڕێخستووە.
ک/مــــــــیدیا: بە رای بەڕێزتان بۆ سەركەوتنی تەبلیغاتی بەرەی تەحریم بەسەر پڕۆپاگەندە و زەخت و گوشاری رێژیم‌دا، راگەیاندن دەتوانێ چ رۆڵێكی كارا بگێرێت؟
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: رێژیمی ئیسلامیی ئێران به فریوی بیروڕای گشتی و چه‌واشه کردنی راستییه‌کان ئیمکانات و که‌ره‌سه‌ی جۆراوجۆری راگه‌یاندنی له‌به‌ر ده‌ست دایه، به‌ڵام ناڕاست بێژیی زۆر به‌رچاو له تایبه‌تمه‌ندیی ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی رێژیمن و له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا له به‌لاڕێدا بردنی خه‌ڵکی ئێران به روونی ئه‌و راستییه‌یان بۆ ده‌رکه‌وتووه که‌متر توانیویانه له به‌لاڕێدا بردنی بیروڕای خه‌ڵکی ئێران و دوور خستنه‌وه‌یان له راستییه‌کان، مه‌به‌ستی رێژیم بێننه دی.له به‌رانبه‌ردا به‌ره‌ی ته‌حریم ئیمکاناتی که‌می راگه‌یاندنی له‌به‌ر ده‌ست دایه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که چواشه‌کارییه‌کانی رێژیم له قاو ده‌ده‌ن، راستییه‌کان راده‌گه‌یه‌نن، ئێش و ئازاره‌کانی خه‌ڵک وه‌ک هه‌یه ده‌رده‌خه‌ن، پتر توانیویانه بۆ خه‌ڵکی ئێران جێگای متمانه و باوه‌ڕ پێ کردن بن. بۆیه بیێگومان راگه‌یاندنی به‌ره‌ی ته‌حریم هه‌رچه‌ند که‌م ئیمکاناتیش بن ده‌توانێ رۆڵی کاریگه‌رییان هه‌بێ. دیاره ئیمکاناتی رێژیم بۆ راکێشانی خه‌ڵک بۆ سه‌ر سندووقه‌کانی ده‌نگدان به کاری راگه‌یاندن به‌رته‌سک نابێته‌وه و کۆمه‌ڵێک ئیمکانات بۆ هاندانی خه‌ڵک یان هه‌ڕه‌شه لێکردنیان و سه‌رەنجام ناچار کردنی به‌شێکیان له‌به‌ر ده‌ست دایه که له‌به‌ر ده‌ستی به‌ره‌ی ته‌حریمدا نییه و ره‌نگه ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ده‌ستیشی بوایه وه‌ک رێژیم که‌ڵکی خراپ و نابه‌جێی لێ وه‌رنه‌گرتبا. به‌و حاڵه‌ش ئیمکاناتی راگه‌یاندنی به‌ره‌ی ته‌حریم هه‌رچه‌ند به‌رته‌سک بێت به‌ڵام چونکه ده‌ربـڕێ راستی و دروستی و له‌قاو دانی پیلانی رێژیمه لانیکه‌م له ده‌زگاکانی فریوده‌ری رێژیمی ئیسلامی شوێندانه‌رترن به‌تایبه‌ت که خه‌ڵکی ئێران ئه‌وه‌نده‌یان درۆ و ناڕاستی و پێچه‌وانه نیشاندان له راگه‌یه‌نه‌کانی رێژیم دیوه و بیستووه که گرینگ‌یان پێ ناده‌ن و هه‌ر بۆیه‌ش بیسه‌ر و بینه‌ر و خوێنه‌ری راگه‌یه‌نه‌کانی رێژیمن ئێران نین.
ک/مــــــــیدیا: چ وتارێكی هاوبەش بۆ راگەیاندنی گشتی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی كە سیاسەتێکی لێک جیاوازییان هه‌یه، بتوانێ لە دەوری خۆی كۆ بكاتەوە؟
حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی: وتاری هاوبه‌شی راگه‌یه‌نه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رکام سیاسه‌تێکی تایبه‌تی و بۆ بۆچوونێکی تایبه‌تی ته‌بلیغ ده‌که‌ن، به‌ڵام لانیکه‌م ئه‌مجاره له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ناو هه‌ڵبژاردنی نۆیه‌مین خولی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی‌دا هه‌مان بایکوت یان ته‌حریم کردنیان به‌شداری نه‌کردنه، که هه‌رکام به شێوه‌ی خۆی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی خۆی شی ده‌کاته‌وه و له‌یه‌نە جۆراوجۆره‌کانی لێک ده‌داته‌وه ئەو هاوهه‌ڵوێستی و هاوده‌نگییه‌ش به نۆره‌ی خۆی شوێندانه‌ر ده‌بێ له‌سه‌ر چـڕوپـڕتر بوونی کاری راگه‌یه‌نه‌کان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ناو هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی مه‌جلیسی شوورای ئیسلامی. هه‌ر ئه‌و کۆده‌نگی و یه‌ک هه‌ڵوێستییه که ده‌توانین بڵێین زۆر به‌رین و که‌م وێنه‌یه خۆی به‌بێ نه‌فسی به‌ناو هه‌ڵبژاردنه که ده‌نگدانه‌وه و شوێندانه‌ریی له‌سه‌ر بیروڕای گشتی له نێوخۆ و ده‌ره‌وه بێ، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌ناو هه‌ڵی‌ژاردنه‌کانی پێشوو که‌م و زۆریی هێندێ لایه‌ن به هه‌ر هۆیه‌ک خۆیان لایه‌نێکی گه‌رم راگرتنی ته‌نووری به‌ناو هه‌ڵبژاردن بوون ئه‌مانه‌ش ئه‌مجاره به به‌ره‌ی ته‌حریم و به‌شداری نه‌کردن په‌یوه‌ست بوون.
ک/مـــــــــیدیا: جیا لە وتاری هاوبەشی ئۆپۆزیسیۆن، ئەركی راگەیاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بۆ چالاكتر كردنی ئەو تەحریمە چیە و چ كاریگەرییەكی ئەرێنیی لەو راستایەدا دەبێت؟
حەسەن شه‌ره‌فی: جیا له وتاری هاوبه‌ش و کۆده‌نگی و یه‌ک هه‌ڵوێستیی که ده‌ره‌تانی ته‌بلیغ و مه‌ودایه‌کی به‌رین‌تر ده‌خاته به‌ر ده‌ست راگه‌یه‌نه‌کانی هه‌ر لایه‌نێک، راگه‌یه‌نه‌کانی حدک ئێران تێده‌کۆشن له سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی حیزب لە پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ناو هه‌ڵبژاردنانه‌دا شی بکاته‌وه و وردتر له‌سه‌ریان بدوێن و لایه‌نه‌کانی ئه‌وم مه‌سه‌له‌یه بخه‌نه به‌رچاو و بیری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک که وا دێته به‌رچاو، ئه‌و ئه‌رکه به باشی ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌رکێکی دیکه‌ی راگه‌یه‌نەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان جۆرێک هاوکاری له‌و پیوه‌ندییه دایه له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردی و ئێرانی که دڵنیام ئه‌وه‌ش کاریگه‌ریی ئه‌رێنیی خۆی له‌و راستایه‌دا داده‌نێ، به‌تایبه‌ت که هه‌رچه‌نده زیاتر روانگه‌ی لایه‌نه‌کان و که‌سایه‌تییه‌کان به ئاگاداریی خه‌ڵک بگات ئەو کاریگه‌رییە زیاتر ده‌بێت.


