به‌وته‌ی لێپرسراوێکی رێژیمی ئێران، له تێكـڕای ئه‌و 5180 که‌سه‌ی که بۆ شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی شوورای ئیسلامی ناونووسی‌یان کردبوو،
ناوی 1651 که‌سیان ره‌ت کراوه‌ته‌وه و 230 که‌سی دیکه‌ش وازیان له خۆپاڵاوتن هێناوه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی هه‌واڵده‌ریی "ئیسنا" و له زاری لێپرسراوێکی رێژیمی ئێران که ناوی ئاشکرا نه‌کراوه، له تێکـڕای به‌ناو نوێنه‌رانی ئێستای مه‌جلیسی شوورای
ئیسلامی، 261 نوێنه‌ر خۆیان پاڵاوتووه که 33 که‌سیان ره‌ت کراونه‌ته‌وه.
به‌وته‌ی وته‌بێژی شوورای نیگابانی رێژیم له‌سه‌دا 30ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ناویان بۆ به‌ناو هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیس نووسیوه، ره‌ت کراوه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرته‌کان لێهاتوویی کۆمه‌ڵێک له نوێنه‌رانی مه‌جلیس بۆ خۆپاڵاوتن هێشتا له‌لایه‌ن شوورای نیگابانه‌وه په‌سند نه‌کراوه.
ک/مــــــــــیدیا


